مووچەی چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتێک و چەند دامەزراوەیەک دیکە دابەش دەکات
K24 – هەولێر
وەزارەتی دارایی و دابووری مووچەی وەزارەتێک و چەند شوێنێکی دیکە دابەش دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە کوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 31/1/2022، مووچەی هەر یەک لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان و کەسوکاری شەهیدان و زیندانییە سیاسییەکان، هەروەها مووچەی هێزەکانی زێرەڤانی و هێزی بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان دابەش دەکرێت".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد: "لەم هەفتەیەدا مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و دەستە و دامەزراوەی دیکە دابەش دەدرێت".
لە 25ی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری، دابەشکردنی مووچەی مانگی 1ی 2022 دەستپێکرد، تائێستا مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەک دابەشکراوە.