نرخی نەوتی برێنت دابەزی
لێدوانێكی وەزیری نەوتی ئێران كاریگهری لهسهر نرخی نهوت درووستكرد
K24 - ههولێر:
نرخی نەوت لە مامەڵەکانی ئەمڕۆیدا دابەزی، بەڵام رێککەوتنی ئۆپێک پڵەس ئەو دابەزینەی سنووردار کرد.
نرخی نەوتی خاوی برێنت لە گرێبەستەکانی داهاتوو بە رێژەی سەدا 0.19 بۆ 89.30 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک دابەزی، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساسیش لە گرێبەستەکانی داهاتووی بە رێژەی سەدا 0.40 بۆ 87.91 دۆلار بۆ دابەزی.
ئەمە لە کاتێکدایە مەترسییەکان لە کەمی خستنەڕوو بەهۆی نادڵنیاییە جیۆسیاسییەکان لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نرخی نەوتی لەسەرەتای ئەمساڵەوە سەدا15 بەرزکردووەتەوە.
هەروەها لێدوانێكی وەزیری نەوتی ئێران لە درەنگانی دوێنێ چوارشەممە، بەوەی وڵاتەکەی ئامادەیە بە زووترین کات بگەڕێتەوە بازاڕی وزە، گوشاری بۆ سەر نرخەکان دروستکرد.