هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمه‌ریکا کەمدەکات

تێكڕای هەناردە بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەفتەی رابردوودا کەمی کردووە

گاز و نەوت
گاز و نەوت

K24 - هەولێر:

فەرمانەگەی زانیاری وزەی ئەمه‌ریکا رایگەیاند، هەناردەی نەوتی عێراق بۆ وڵاتەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو لە هەفتەی رابردوودا کەمی کردووە، بە جۆرێک تێکڕای هەناردەی رۆژانەی 82 هەزار بەرمیل بووە.

ئەو فەرمانگەیە لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، نێوەندی هاوردەی نەوت لە هەفتەی رابردوودا 5 ملیۆن و 533 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بووە، کە بەراورد بە هەفتەی پێشووتر 334 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کەمی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، لە هەفتەی رابردوودا رۆژانە ئەمه‌ریکا 82 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردەکردووە. لە کاتێکدا لە هەفتەی پێشووتر، رۆژانە 489 هەزار بەرمیل نەوتی لە عێراق هاوردەکردووە.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، زۆرترین بڕە نەوت لە کەنەدا، مەکسیک، سعودییە و کۆڵۆمبیا و وڵاتانی دیکە بە بڕی جیاواز هاوردەکراون.