هه‌موو شه‌وێك له‌ كه‌مترین خوله‌ك سه‌رنجڕاكێشترین زانیاریی بزانه‌

(یۆرۆ ئێكسترا) گۆشه‌یه‌كی شه‌وانه‌یه‌ كه‌ له‌ میانه‌ی رووماڵه‌ تایبه‌ته‌كه‌ی شه‌وانی كوردستان24 به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، كه‌ تێیدا له‌م گۆشه‌یه‌دا له‌ كه‌مترین خوله‌كدا سه‌رنجڕاكیشترین بابه‌ت و زانیارییه‌ ده‌گمه‌نه‌كان له‌ باره‌ی یۆرۆی 2016ـی فره‌نسا پێشكه‌ش ده‌كرێت.

له‌ گۆشه‌ی (یۆرۆ ئێكسترا) هه‌ر جاره‌ و ئاوڕ له‌ بابه‌تێكی نوێ ده‌درێته‌وه‌ كه‌ به‌شێوه‌ی ئینفۆگرافیك ده‌خرێته‌ ڕوو، ئه‌مجاره‌يان باسی ئه‌و یانانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ یاریزانه‌كانیان زۆرترین گۆڵیان له‌ مێژووی یۆرۆدا تۆمار كردووه‌، كه‌ تێیدا یانه‌كانی ریال مه‌درید و بایرن میونشن سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه‌یان گرتووه‌.