هێرشكرایه سهر بنكهیهكی سهربازی رووسیا
كوژراو و بریندار ههن
K24 – رووسیا:
وەزارەتی بەرگری رووسیا: هێرشێکی تیرۆرستی ئەنجامدراوە 26 کەس بوونەتە قوربانی.
کەمێک لەمەوبەر، وەزارەتی بەرگری رووسیاوە بڵاویکردەوە، لە گۆڕەپانی مەشق و راهێنانی سەربازی لە هەرێمی بێلگۆرەد، کە هاوسنوری ئۆکراینایە، کردەوەیەکی تیرۆریستی ئەنجامدراوە و بەهۆیەوە ٢٦ کەس بوونەتە قوربانی.
لەو بنکەیەدا سەربازانی خۆبەخش سەرقاڵی راهێنانی سەربازی بوون، دوو کەس هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکە و لەرێگەی چەکی سوکەوە تەقەیانکردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا 11 سەرباز گیانییان لەدەستداوە و 15 کەسیش دیکەش برینداربوون. قوربانییەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویست وەردەگرن.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو هێرشبەرەکە خەڵکی وڵاتانی سۆڤیەتی پێشوون و لەلایەن هێزەکانی رووسیاوە کوژراون.