عه‌بادی هۆشداری ده‌داته سعودیه
قاسم ئه‌عره‌جی داوای روخاندنی سعودیه ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی، چه‌ند كاتژمێرك پاش لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیه كه داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كردبوو، هۆشداری ده‌داته باڵیۆزی سعودیه له به‌غدا.
به‌پێی ئاژانسی ئیرانای ئێرانی، عه‌بادی رایگه‌یاند پێویسته باڵیۆزی سعودیه پابه‌ندی یاساكانی كاری دیپلۆماسی بێت و خۆی له ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆی عێراق بپارێزێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودیا عادل جوبێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له پاریس داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و راسپاردنی شه‌ری دژی داعش به سوپای عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تێكی پێكهاتوو له‌ته‌واوی لایه‌نه‌كانی عێراقی كرد.
هه‌روه‌ها حه‌شدی شه‌عبی به گرووپێكی ملیشیا و تایفه‌یی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێران تۆمه‌تبار كرد.
له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق قاسم ئه‌عره‌جی راگه‌یاند حكوومه‌تی سعودیه سه‌رچاوه‌ی تیرۆری نێوده‌وڵه‌تییه و داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد له‌سه‌ر بنه‌مای پره‌نسیپ و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی حكوومه‌تی سعودیه له‌سه‌ر كار لای ببه‌ن.
په‌یوه‌ندیی عێراق و سعودیه پاش 24 ساڵ له داخستنی باڵیۆزخانه‌ی سعودیه له به‌غدا، له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ به دیاریكردنی سامر سه‌بهان وه‌ك باڵیۆزی نوێ به‌ره‌و ئاساییبوونه‌وه هه‌نگاوی هاوێشت. به‌ڵام باڵیۆزی نوێ به‌هۆی سه‌ردانكردنی هه‌ندێ كه‌س و شوێن به ده‌ستێوه‌ردان له كاروباری ناوخۆیی عێراق تۆمه‌تبار كراوه كه هه‌ندێ له لایه‌نه عێراقییه‌كان داوای ده‌ركردنی ده‌كه‌ن.
سه‌بهان له كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر لێدوانی به‌رپرسانی عێراق رایگه‌یاند یه‌كه‌م باڵیۆزه له‌سه‌ر ئاستی نێوه‌ده‌وڵه‌تی كه هێشتا ده‌ست به‌كار نه‌بووه، داوای ده‌ركردنی كراوه.