به وێنه... خۆپیشاندان و مانگرتن بۆ پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مێسی ده‌ستی پێكرد
دروشمی (جێ‌مان مه‌هێڵه مێسی)ـیان به‌رز كردۆته‌وه
دره‌نگایی شه‌وی رابردوو، له بۆینس ئایسرسی پایته‌ختی ئارجێنتینا خۆپیشاندانێكی گه‌وره له پێناو پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی مێسی له بڕیاری وازهێنانه‌كه‌ی به‌ڕێوه چوو، كه تێیدا به به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشمی (جێ‌مان مه‌هێڵه مێسی) داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسیان له پێكهاته‌ی تانگۆ ده‌كرد و هه‌ڕه‌شه‌ی مانگرتن و به‌رده‌وامدانی خۆپیشانی زیاتریشیان ده‌كرد.
خۆپیشانده‌ران داوایان له مێسی ده‌كرد بیر له مۆندیالی 2018ـی رووسیا بكاته‌وه و جارێكی دیكه بۆ گه‌یاندنی هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ بۆ یاریی كۆتایی جامی جیهانی كۆشش بكاته‌وه بكات.
لیۆنێل مێسی، له دوای ئه‌وه‌ی بۆ سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی گه‌وره له‌سه‌ریه‌ك نه‌یتوانی له یاریی كۆتایی سه‌ركه‌وتوو بێت، راسته‌وخۆ له دوای شكسته‌كه‌یان له كۆپا ئامێریكای 2016 بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی لێكه‌وته‌وه و زۆرێك له كه‌سایه‌تییه دیار و سه‌ركرده‌كانی جیهانیش له‌سه‌ر ئه‌م وازهێنانه‌ی مێسی هاتنه ده‌نگ.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)