له پاڵه‌وانییه‌تیی وێمبڵدۆن، ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو ڕوویدا
له قۆناخی چواره‌می پاڵه‌وانییه‌تیی تێنسی وێمبڵدۆنی 2016، بۆ ئاستی خانمان ئه‌نجامی چاوه‌ڕوواننه‌كراو ڕوویدا.
كه‌مێك پێش ئێستا، خانمه تێنسزانی پۆڵه‌ندا (رادڤانیسكا)ـی پۆلێنكراوی سێیه‌می جیهان له به‌رانبه‌ر تێنسزانی سلۆڤاكیا (دۆمینیكا سیبولكوڤا) ماڵئاوایی كرد، كه ئه‌وه‌ی دووه‌میان له خانه‌ی نۆزده‌یه‌می باشترین تێنسزانانی جیهان دێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، سیمیۆنا هالیب، خانمه تێنسزانی رۆمانیا و پۆلێنكراوی پێنجه‌می جیهانی له خانمه تێنسزانی ئامێریكا (مادیسۆن كیز)ـی برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یشدا، تێنسزانی ئه‌ڵمانیا ئانجلیك كێربه‌ر خۆی گه‌یانده قۆناخی داهاتوو دوای ئه‌وه‌ی به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ‌وڵام له (میساكی دوی) ژاپۆنی برده‌وه.