راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له‌سه‌ر مێسی هاته ده‌نگ
راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی به‌رازیل له نوێترین لێدوانێدا داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی تانگۆ ده‌كات و ده‌شڵێت: جیهان پێویستی به‌م یاریزانه‌یه.
لیۆناردۆ باچی كه به تیتی ناسراوه، دوای كۆتایی هاتنی كۆپا ئامێریكای 2016 ئه‌ركی مه‌شق و راهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلی له ئه‌ستۆ گرت، له دیمانه‌یه‌كدا كه له ماڵپه‌ری ESPN بڵاو بۆته‌وه، ده‌ڵیت: ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه پاڵ هه‌موو ئه‌م كه‌سانه‌ی كه داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی بڕیاری وازهێنانه‌كه له مێسی ده‌كه‌ن.
تیتی ده‌شڵێت: ڕه‌نگه گه‌ڕانه‌وه‌ی مێسی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی ئارجێنتینا، بۆ ئێمه خراپ بێت كاتێك ڕووبه‌رووی تانگۆ ده‌بینه‌وه، به‌ڵام پێویسته بگه‌ڕێته‌وه، چونكه جیهانی پێویستی به یاریزانێكی هاوشێوه‌ی مێسییه.
لیۆنێل مێسی دوای ئه‌وه‌ی بۆ سێیه‌مین پاڵه‌وانییه‌تیی له‌سه‌ر یه‌ك له یاریی كۆتایی له‌گه‌ڵ تانگۆ شكستی هێنا، راسته‌وخۆ دوای كۆپا ئامێریكای چیللی بڕیاری وازهێنانی له یارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دا، هاوكات چه‌ندان كه‌سایه‌تی وه‌رزشی و سیاسی ناسراوی جیهان داوای پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره له مێسی ده‌كه‌ن.