ئيتاڵيا وڵاتى مه‌غريب ده‌كاته زبڵدانى خۆى
له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا گه‌يشتنى كاروانى يه‌كه‌مى خاشاك و زبڵى ئيتاڵيا هاووڵاتيانى مه‌غريبى تووڕه كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
له سه‌يرترين بڕياره‌كانى حكومه‌تى مه‌غريب رازى بوونييهتى به‌وه‌ى پاشماوه‌ى زبڵ و خاشاكى ئيتاڵيا وه‌ربگرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ى هاووڵاتيانى مه‌غريب وهسفيدهكهن و له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا گه‌يشتنى كاروانى يه‌كه‌مى خاشاك و زبڵى ئيتاڵيا هاووڵاتيانى مه‌غريبى تووڕه كردووه.
له به‌نده‌رى جه‌رف ئه‌سفه‌ر له شارى جهديدهى سه‌ر زه‌رياى ئه‌تڵه‌سى كه‌شتييه‌كى ئيتاڵى 2500 ته‌ن پاشماوه و زبڵ و خاشاكى ئيتاڵياى گهيانده مه‌غريب.
دامه‌زراوه ژينگهييهكانى مه‌غريب جه‌ره‌سى مه‌ترسييان لێدا و رايانگه‌ياند، پێويسته هه‌مووان بێنه ده‌نگ و له ئاستيى ئه‌و پێشێلكردنهى سه‌روه‌رى و ماف و پرسى ژينگه‌ى وڵاته‌كه‌يان بێده‌نگ نه‌بن.
حكومه‌تى مه‌غريب رايگه‌ياندووه، ئه‌و پاشماوانه‌ى بۆ ئه‌وه كڕاوون تا له بوارى به‌رهه‌مهێنانى چيمهنتۆدا به‌كار بهێنرێت و تين و تاويان له سووتان به‌هێزه و له برى مادده‌ى كانزايى ديكه ده‌توانرێت بسووتێنرێن.