نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان: 30 هه‌زار بيانى له ريزى داعشدا شه‌ڕ ده‌كه‌ن
هێشتا ژماره‌ى بيانييه چه‌كداره‌كان له ريزى داعشدا زۆره
K24 – هه‌ولێر:
به‌ڕێوبه‌رى ليژنه‌ى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر جا پۆل لابورد رايگه‌ياند، نزيكه‌ى 30 هه‌زار چه‌كدارى بيانى له ريزى رێكخراوى داعشدان و له عێراق و سووريا شه‌ڕ له دژى نه‌ياره‌كانيان ده‌كه‌ن.
جێگرى ئه‌ميندارى گشتيى نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لابورد له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه هێشتا ژماره‌ى بيانييه چه‌كداره‌كان له ريزى داعشدا زۆره و ئه‌گه‌ر ئه‌وانه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كانى خۆيان مهترسييهكى گه‌وره له‌سه‌ر ئاسايش و ئارامى وڵاته‌كانيان و جيهان درووستده‌كه‌ن.
روونيشيكرده‌وه، هه‌رچه‌نده وڵاتانى جيهان رێگه و شێوازى تۆكمهيان هه‌يه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر، به‌ڵام خۆگونجاندن و تواناى خۆگۆڕينى چه‌كدارانى داعش له‌گه‌ڵ ره‌وشه نوێيهكاندا وايكردووه به ئاسانى مه‌ترسى ئه‌و چه‌كدارانه له‌ناو نه‌چێت.