زه‌حمه‌ته كریستیانۆ ئه‌م وێنه ببینی و خه‌م نه‌خوات
ئه‌مڕۆ ده‌زگیرانه‌كه‌ی پێشووی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ پیاوێكی تازه‌ی بینرا
دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر جیابوونه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و ئیرینا شایك، میدیاكانی جیهانی ته‌نی، ئه‌مڕۆ ده‌زگیرانه‌كه‌ی پێشووی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته تازه‌كه‌ی كه‌وته به‌ر زوومی كامیراكان.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، ئیرینا شایكی رووسی له‌گه‌ڵ برادلی كووپه‌ری ئه‌كته‌ری ناسراوی ئامێریكا ئاماده‌ی یاریی فیناڵی ویمبڵدۆنی 2016 بوون كه ئاندی مارای به‌ریتانیا بووه پاڵه‌وان.
ئیرینا شایكی ته‌مه‌ن 30 ساڵان له 2014 په‌یوه‌ندی سۆزداری له‌گه‌ڵ كریستیانۆ هه‌بوو، دواتر له 2015 به‌فه‌رمی جیابوونه‌وه‌ی خۆیان له میدیاكان راگه‌یاند، كریستیانۆش تا ئێستا چه‌ندان جار به ناڕاسته‌وخۆ ڕق و په‌شیمانی خۆی له دژی ئیرینا ده‌ربڕیوه، له ئێستاشدا ئیرینا كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ برادلی كووپه‌ری ته‌مه‌ن 40 ساڵان، كه جیاوازی ته‌مه‌نی نێوانیان 10 ساڵه.
ئیرینا شایك، یه‌كێكه له دیارترین دیزاینه‌ری جلوبه‌رگ له ئه‌ورووپا و ئامێریكا و به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندان كۆمپانیای تایبه‌ت به‌م بواره‌یه، برادلی ده‌زگیرانه نوێیه‌كه‌شی یه‌كێكه له ئه‌كته‌ره‌كانی بوارسی سینه‌ما، له فیلمی (لیمیتلێس، بێرنت، ئامێریكان سنیپه‌ر) ڕۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت و له چه‌ندان فیلمی دیكه رۆڵی كاریگه‌ری بینیوه.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)

.jpg)