به وێنه: هێزه عێراقییه‌كان خۆیان نمایش ده‌كه‌ن
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه له به‌ره‌كانی شه‌ڕ دژی داعش
K24 – هه‌ولێر:
هێزه عێراقییه‌كان به بۆنه‌ی پێشڕه‌وی و سه‌ركه‌وتنه‌كانیان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق، خۆیان نمایش ده‌كه‌ن و ئاهه‌نگ ده‌گێڕن.
له "مه‌یدانی ته‌حریر" ی به‌غدای پایته‌خت، هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پێكهاته سه‌ربازییه‌كانی عێراقی و یه‌كه‌كانی سه‌ر به حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌هۆی سه‌ركه‌وتنه‌كانیان،به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك وه‌زیران ئاهه‌نگیان گێڕا.
هێزه میلیشاكانی عێراق له‌م نمایشه‌دا زیاتر ده‌رده‌كه‌ون و جێگه‌یان به سوپای فه‌رمی وڵات لێژ كردووه.
سوپای عێراق له سه‌ره‌تای هاتنی داعش بۆ ناو عێراق و داگیركردنی شاری موسڵ و چه‌ندین شار و ناوچه‌ی فراوانی دیكه، نه‌یتوانی به‌رگری بكات و له به‌رده‌م چه‌كدارانی داعش هه‌ڵده‌هاتن" هه‌ر بۆیه پاش ئه‌وه مه‌رجه‌عییه‌تی شیعه‌كانی عێراق ناچار بوو، بانگه‌شه‌ی دروستكردنی میلیشیایه‌كی میللی بكات و سۆزیان ڕابكێشێت كه ناوچه شیعه‌نشین و پیرۆزه‌كانی عێراق له مه‌ترسیدایه، هه‌ر بۆیه ئێستا ڕۆڵی سوپا له عێراق لاواز بووه و شاره‌زایان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، حه‌شدی شه‌عبی و فه‌رمانده‌كانیان بوونه‌ته جێگره‌وه‌ی سوپا.
ئه‌مڕۆش له‌و نمایشه‌دا به‌شێكی زۆری یه‌كه سه‌ربازییه به‌شدار بووه‌كان له‌و میلیشیا سه‌ربازییانه‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی سوپادا دروستكراوون.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له 2014 وه تا ئێستا گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتنیان دژی داعش به ده‌ستهێناوه، له‌م ئاهه‌نگ و نمایشه‌ی به‌غدادا باس نه‌كران.
ئه‌م ئاهه‌نگ و نمایشه له كاتێكدایه، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه، شه‌قام و ناوچه و گه‌ڕه‌كه‌كانی به‌غدا، به هێزی ئه‌منی و سه‌ربازی تهنراوون، و ڕێوشوێنی ئه‌منی توند گیراوه‌ته به‌ر.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)