هه‌ڵوێستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ بانگه‌وازه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/81c53916-1c5f-4594-818d-9e0bf67ed202/seroky%20herem%20wlayenekan.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

دوای بەدەمەوە نەچوونی داواکەی سەرۆکی هەرێمی كوردستان بۆ کۆبونەوەی لایەنەکان، بزوتنەوەی گۆڕان دەڵێت لەگەڵ مەسعود بارزانی وەك سەرۆکی هەرێمی كوردستان کۆنابینەوەو داخوازیەکەی شکستی هێناوەو  یەکێتی نیشتمانیش پێی وایە هەرشکستێك شکستی هەموومانە.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لایەنەکانی بۆ سەر خوانی گفتووگۆ کردن بۆ چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکان بانگهێشت کرد، بەڵام لایەنەکان تائێستا بەدەم بانگەوازەکەوە نەچوون، بزووتنەوەی گۆڕان داواکەی سەرۆکی هەرێمی بە شکستخواردوو وەسفکرد و لە وەڵامدا بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە سلێمانی بۆ کوردستان 24 گوتی: "سیاسەتی خودی بزووتنەوەی گۆڕان شکستی خواردووە".

بەڵام یەکێتی نیشتمانی کوردستان پێیوایە ئەگەر بانگەوازەکەی سەرۆکی هەرێمی کورستان شکستی هێنابێت، ئەوا شکستەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەموو لایەنەکان و لە ئێستادا لە هەموو کاتێك زیاتر پێویستیان بە دانوستان و گفتووگۆ هەیە.

به‌ر له‌ جه‌ژن و دوای جەژنی رەمەزانیش، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کرد بۆ گفتوگۆ و چارەسەری کێشە ناوخۆییەکانی هەرێم لایەنەکان کۆببنەوە، بەڵام لایەنەکان تا ئێستا کۆنەبوونەتەوە.