شه‌ریف سلێمان: داوای شایسته‌ی دارایی پێویستمان بۆ شاری مووسڵ كردووه

K24 – هەولێر:
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، داوای شایسته‌ی دارایی پێویستمان بۆ شاری مووسڵ كردووه.
شه‌ریف سلێمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مجاره گرنگه، چونكه بۆ سێ ساڵی داهاتووه. گوتیشی: "داوای شایسته‌ی دارایی پێویستمان بۆ شاری مووسڵ كردووه".
هه‌روه‌ها له‌باره‌ی دۆخی شاری مووسڵ شه‌ریف سلێمان رایگه‌یاند، شاری مووسڵ له ئێستادا شارێكی وێرانبووه، پێویسته دۆخێكی تایبه‌ت به‌و شاره بدرێت.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی په‌رله‌مانی عێراق گوتیشی: "داوای شایسته‌ی دارایی پێویستمان بۆ مووسڵ كردووه، كه له بودجه‌دا جێی بكرێته‌وه، جیا له‌وه‌ش داوای دۆخێكی تایبه‌تمان بۆ ئه‌و شاره كردووه، كه دووباره ببێته‌وه شاری پێكه‌وه ژیان بۆ ته‌واوی پێكهاته‌كانی".
بودجەی گشتی عێراق بۆ سێ ساڵی داهاتوو بە نزیكەی 200 ترلیۆن دینار خەمڵێندراوە، کورتهێنانەکەشی 64 ترلیۆن دینارە، هاوکات 83% پشت بەستراوە بە داهاتی نەوت و %17شی بە داهاتە ناوخۆیی و نانەوتییەکان.