دوو رۆژ لە گەرمیان دەكرێت بە پشوو
K24 - گەرمیان
بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما ئیداری گەرمیان دوو رۆژی وەك پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا حكوومیەكانی گەرمیان راگەیاند.
ھەڤاڵ ئیبراھیم گوتەبێژی ئیدارەی گەرمیان بە كوردستان24 راگەیاند: "بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما سبە و دووسبەی واتا رۆژی چوارشەممە و پێنجشەممە لەسەرجەم دامودەزگا حكوومیەكانی گەرمیان پشووی فەرمی دەبێت".
چەند رۆژێكە شەپۆلێكی گەرمیا رووی لە ھەرێمی كوردستان كردووە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە رۆژانی داھاتوودا پلەكانی گەرما بەرزتر دەبێتەوە، پێشبینی دەكرێت لە ھەندێك ناوچە پلەكانی گەرما بگاتە سەرووی 50 پلە ، ھەروەھا پێشبینی ئەوەش دەكرێت ئەم شەپۆلە گەرمایە تا كۆتایی ئەم ھەفتەیە بەردەوام بێت".