سەرۆكی رووسیا لە دوو زیندانی ئێرانی خۆش دەبێت
K24 - ههولێر:
لەگەڵ سەردانی حەسەن رۆحانی, سەرۆك كۆماری ئێران بۆ رووسیا و كۆبوونەوەی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتین, سەرۆكی رووسیا ، دوو ھاووڵاتی ئێرانی كە 3 ساڵ لەمەوپێش لە رووسیا دەستگیركرابوون و بە زیندان حوكمدرابوون، بە فەرمانی پوتین ئازاد كران.
پێشتر ئێران لە رێگەی باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە رووسیا داوای ئازادكردنی ئەو 2 ھاووڵاتییە ئێرانییەی كردبوو و لە كۆبوونەوە و دانوستانەكانی بەرپرسانی ھەردوولا، جەختیان لە ئازادكردنیان كردبووەوە.