لوتكه‌ی دیپلۆماسیه‌ت

کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن
کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە واشنتن

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا زۆر ره‌هه‌ندی جیاواز له‌ خۆی ده‌گرێت، به‌ڵام هیچیان نابنه‌ ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ زلهێزه‌ی جیهان دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ روانگه‌ی ئه‌وان بۆ كوردستان نه‌گۆڕ و ستراتیژییه‌، ئه‌مجاره‌ له‌ رابردوو زیاتر راشكاوانه‌تربوون، هه‌ندێك ده‌سته‌واژه‌ی سیاسی نوێش به‌كارهات پێشووتر گوێمان لێ نه‌بووه‌، بۆیه‌ پێشبینیكراوه‌ كه‌ ده‌رئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ناوچه‌كه‌ش جێگەی دڵخۆشی ‌بێت، پانۆڕامان رووداوه‌كه‌ ئاوایه‌ كه‌ ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا و به‌رنامه‌ی دیداری لوتكه‌ ده‌ستی پێكرد.

پانۆرامای سه‌ردانه‌كه‌

ئێوارەی رۆژی (24ـی شوباتی 2024) بە بانگهێشتێکی فەرمی، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە واشنتنی پایتەختی ئەمەریکا رۆژی 26ی2 سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان دیداری له‌گه‌ڵ ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا هه‌بووه‌، دواتر لە سێ کۆبوونەوەی جیادا، لەگەڵ هەر یەک لە باربارا ليف، ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى رۆژهه‌ڵاتى نزيك، عەزرا زییا، بریکاری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ئاسایشی سڤیل و دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ و جیۆفری پیات، یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ سەرچاوەکانی وزە کۆبووەوە و 27ی2 سەرۆکوەزیران، مەسرور بارزانی، لەگەڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سەرۆکی لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا و ژمارەیەک لە دامەزراوە و پەیمانگەی سیاسەت و هزر و لێکۆڵینەوەی ئەمەریکی و ئه‌نجومه‌نی پیران كۆبویه‌وه‌، كۆبوونه‌كه‌ بابه‌تی گرنگی تێدا باس كراوه‌ كه‌ به‌دیداری لوتكه‌ی ساڵ هه‌ژمار ده‌كرێت، چونكه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بڕیار به‌ده‌ست و ده‌سه‌ڵاتدانی ئه‌مه‌ریكا بینراوه‌ و ته‌نیا گفتووگۆ نه‌كراوه‌ بۆ یه‌كتربینین، به‌ڵكو هه‌ندێك ئاماژه‌ی گرنگ له‌ ده‌رئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌كان بۆ میدیا خراونه‌ته‌روو، كه‌ ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ میدیایه‌ی بوون كه‌ هه‌ندێك میدیای ناوخۆیی كوردستان و عێراقیش ده‌یانه‌وێت له‌ گرنگی كۆبوونه‌وه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه‌، بۆ سه‌رۆكوه‌زیران و خه‌ڵكی كوردستانیش گرنگه‌ كه‌ له ‌كۆی ئه‌و ئاڵۆزیانه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هه‌یه‌ به‌هه‌موو ئه‌و ته‌حه‌دیانه‌ی كه‌ رووبه‌رووی كابینه‌ی حكوومه‌ت بووه‌ته‌وه‌، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌ حكومه‌تی هه‌رێم بڵێت (حكومه‌تی خۆڕاگر) جیا له‌وه‌ش ئەنتۆنی بلینكن، ئارامی باشووری كوردستان له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: ( لە زۆر رووەوە ئەم پەیوەندییەكان لەگەڵ ئێوە لەناوچەكە ناوازەیە جارێكی دیكە بەگرنگییەوە هەڵیدەسەنگێنین. حكومەتی هەرێمی كوردستان هاوبەشێكی گرنگ بووە بۆ سەقامگیری لەناوچەكە و ژینگەیەكی تەندروستی بۆ كەرتی تایبەت و لەناویشیاندا وەبەرهێنانی ئەمریكی، ئەمەش بۆ ئێمە گرنگە). دواتر له‌باره‌ی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بیری هه‌موو ئه‌وانه‌ ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ كوردستان به‌شێوه‌ی جیاواز تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ئارامی ده‌كه‌نه‌ ئامانج و دووباره‌ وێنه‌ی كوردستان به‌ هاوبەشێكی گرنگ بۆ سەقامگیری لەناوچەكە و ژینگەیەكی تەندروست بۆ كەرتی تایبەت و لەناویشیاندا وەبەرهێنانی ئەمریكی وێنا ده‌كه‌ن.

ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ر

شێوه‌ی پرۆتۆكۆلی پێشوازی له ‌شاندی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، له‌ئاستی لوتكه‌ بوو، بۆ یه‌كه‌مجاره‌ له‌به‌رده‌م وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، مایك به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ دانراوه‌ و له‌به‌رانبه‌ر سه‌رۆكوه‌زیرانی كوردستان ستایشی كوردستان ده‌كات، ئه‌م دیداره‌ دیپلۆماسییه‌ كاته‌كه‌ی زۆر گرنگ بوو، چونكه‌ بۆچونێك له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دروست بووه‌ به‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌كه‌ جێده‌هێڵێت بەڕووێكی دیكه‌وه‌ باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ده‌ست داوه‌، به‌ڵام پێم وایه‌ ئه‌م شێوه‌ پێشوازیكردنه‌ له‌شاندی كوردستان   ئه‌مه‌ریكا په‌یامێك بوو بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و جیهانیش دا  ره‌نگ بێت ئه‌مه‌ریكا به‌و دیداره‌ وه‌ڵامی زۆر پرسی له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابێته‌وه‌، هه‌رێمی كوردستان فاكته‌ری گرنگ و سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌ جیاوازه‌ له‌ دۆخی ئه‌فغانستان و سووریا و لوبنانیش جیاوازیشه‌ له‌ دۆخی كوردستانی رۆژئاوا و رۆژهه‌ڵات و باكووریش، چونكه‌ ئه‌مه‌ریكا له‌ باشووری كوردستان روونتر سیاسه‌ت ده‌كات و په‌یامه‌كان ئاشكران وه‌ك ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ له‌رۆژئاوای وكردستان ده‌یكات له‌وێ زیاتر وه‌ك تاكتیك خۆی نیشان ده‌دات بۆ كاتێكی دیاریكراو، له‌هه‌مووی گرنگتر هه‌رێمی كوردستان خۆی راده‌ستی قه‌ده‌ری سیاسه‌تی هیچ هێزێكی جیهانی نه‌كردووه‌، به‌رگری له‌ داوا و مافی ره‌وای گه‌له‌كه‌ی خۆی كردووه‌، كاتی خۆی له‌كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ ئه‌فغانستان نیگه‌رانیه‌كی زۆر هه‌بوو له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا كوردستان جێبهێلێت ره‌نگه‌ هاوشێوه‌ی ئه‌وانمان به‌سه‌ر بێت، هه‌رزوو سه‌رۆك بارزانی ئه‌م هاوكێشه‌ ترسه‌ی راستكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند: كه‌ پێش ئه‌مه‌ریكاش كورد هه‌رخاوه‌نی قه‌زیه‌ بووه‌ له‌م ناوچه‌یه‌ و دوای كشانه‌وه‌ش كورد ده‌ستبه‌رداری دۆزی ره‌وای گه‌لی خۆی نابێت، من له‌خوێندنه‌وه‌ی بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌رۆك بارزانی، ئه‌وه‌شم به‌رچاو كه‌وتووه‌ كه‌ كاتێك داعش هێرشی كردووه‌ بۆ سه‌ر عێراق و كوردستان سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا قسه‌ی كردووه‌، ئه‌وان به‌سه‌رۆكیان گوتووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر چه‌ك و هاوكاریان پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ ئه‌و شه‌ره‌ ده‌توانن رووبه‌رووی ئه‌و هێزه‌ ببنه‌وه‌، سه‌رۆك له‌وه‌ڵامدا گوتویه‌تی كه‌ ئه‌گه‌ر چه‌كمان بده‌نێ و نه‌ده‌نێ ئێمه‌ هه‌ر به‌رگری له‌ خۆمان ده‌كه‌ین، كه‌وایه‌ بابه‌تی دۆزی ره‌وای گه‌لی كوردستان وای كردووه‌ كه‌ تێروانینی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌رێمی كوردستان جێگیرو نه‌گۆڕبێت و كاتی خۆی چونكه‌ ده‌وڵه‌تی تازه‌ی ئه‌فغانستان له‌سه‌ر بنه‌مای حكومه‌تی كات و ترس و خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا دروست كرابوو، له‌كۆتاییدا بینیمان له‌گه‌ڵ كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا چۆن ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش له‌ناو چوو به‌س بۆ كوردستان پێچه‌وانه‌یه‌ نه‌خۆی راده‌ستی سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردووه،‌ نه‌هیچ لایه‌كی دیكه‌ ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ مافی خۆی بووه‌ و به‌رگری له‌ خاك و ئاو جوگرافیای كردووه‌.

هه‌ندێك ئاماژه‌ی دڵخۆشكه‌ر هه‌بوون گرنگه‌ باس بكرێن له‌م سه‌ردانه‌دا له‌وانه‌: سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا باسیان لە رێگەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کردووە كه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌مجاره‌ راسته‌وخۆ له ‌واشنتنه‌وه‌ ئه‌م پرسه‌ باس ده‌كرێت و سەبارەت بە پرسی شنگالیش؛ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستووەتەڕوو، هەڵوێستییان روونە دوای 10 ساڵ لە جینۆساید پێویستە رێککەوتنی شنگال جێ بەجێ بکرێت، بۆ ئەوەی ئێزیدییەکان بگەڕێنەوە بۆ زێدی باوباپیرانیان به‌رای من ئه‌م پرسه‌ زۆر گرنگه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر بابه‌تی شنگال ئه‌م جاره‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌و ناوچانه‌ وه‌ك ئاشوبی سه‌ده‌ ره‌نگه‌ وه‌ك به‌رمیله‌ باروت به‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق و توركیا و سووریاش بته‌قێته‌وه‌، زیاتر له‌وه‌ی به‌راشكاوانه‌ به‌ئه‌مه‌ریكا گوتراوه‌ له‌باره‌ی مه‌ترسی بریاره‌كانی دادگای فیدرالیه‌یه‌وه‌ بۆ نه‌هێشتنی كورسی كۆتاكان ئه‌مه‌ جیاله‌وه‌ش بابه‌تی گرنگی به‌كه‌رتی وزه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كان ته‌وه‌ره‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی بوون.

پێگه‌ی كوردستان بۆ ئه‌مه‌ریكا چی ده‌گه‌یه‌نێت

ئەمەریکا یەکێکە لەو وڵاتانەی بەردەوام بە گرنگییەوە سەیری پێگەی هەرێمی کوردستان دەکات، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوچەکەش. سەرکردەکانی ئەمەریکا هەمیشە بە گرنگییەوە باس لە رۆڵی کوردستان دەکەن و بە هاوبەش و هاوپەیمانێکی ستراتیژی وڵاتەکەیان دەزانن، لە چەندین پرسیشدا پشتیوانی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە، تاكه‌ شوێن له‌ ناوچه‌كه‌ كه‌ ئه‌مه‌ریكا رووبه‌رووی راسته‌وخۆی نه‌بوه‌ته‌وه‌ له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت و خه‌ڵكه‌كه‌ی كوردستان بووه‌ ئیستاش كار بۆ ئاواكردن و بونیادنانی گه‌وره‌ترین كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ كوردستان ده‌كرێت و قۆناغی باشی بڕیووه‌، نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2007ـەوە بوونی هەیە و لە ساڵی 2011ـشەوە واشنتن ئاستی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی خۆی لە هەولێر بۆ کونسوڵگەری گشتی بەرزکردەوە و لەوکاتەوە بووەتە ئەڵقەی پەیوەندی بەهێز لەنێوان هەردوولا.

ده‌روازه‌ی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی هه‌ولێرو واشنتن زیاتر ده‌بێت یەکێک لە گرنگترین هەڵوێستی سەرکردەکانی ئەمەریکا بەرامبەر بە کوردستان، لە کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی بوو لە داڤۆس، 16ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، جەیک سولیڤان راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمەریکا لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر هەولێر سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، "کوشتنی خەڵکی سڤیل سەرکۆنە دەکەین و پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان دەکەین."

دواتر هه‌ڵویستی گرنگی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌كاتی موشه‌ك بارانكردنی هه‌ولێر گرنگ بوو كه‌ لە داڤۆس ئاماژەی بەوەدا، " ئەمەریکا و سەرۆک بایدن، هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان بە هەڕەشەی رژد وەردەگرن و هەوڵی پێویست بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری هەرێم دەدەن."

له‌باره‌ی کێشەکانی هه‌ولێرو به‌غداوه‌ ئه‌وه‌ی پێویسته‌ كه‌ بۆ ئه‌م قۆناغه‌ گرنگه‌ ئه‌مه‌ریكا روونتر قسه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بكات و  له‌ بابه‌تی ره‌خساندنی كه‌شی كۆبوونه‌وه‌ و گفتووگۆ ده‌ربچێت و بچێته‌ بابه‌تی بریاره‌وه‌، ئه‌وه‌ی به‌لامه‌وه‌ گرنگه‌ باسی بكه‌م بابه‌تی په‌یوه‌ندی سه‌ربازی هاوبه‌شی كوردستان و ئه‌مه‌ریكایه‌ ئه‌مه‌ریكا وه‌ك متمانه‌ پێكراوی خۆی بۆ پرسی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی داعش سه‌یری كوردستانی كردووه‌ له‌ ساڵی 2014 پشتیوانی بۆ هێزی پێشمه‌ر ده‌ربریوه‌ و تائیستا به‌رده‌وامه‌ له‌ راهێنان و مه‌شقی هێزی پێشمه‌رگه‌، وەزارەتی بەرگری ئەمەریکاش لە 2016، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە واژۆ کرد بە مەبەستی، هاوکاریکردنی پێشمەرگە بۆ کۆتاییهێنان بە داعش، دواتر لە مانگی ئەیلوولی 2022 پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگە جارێکی دیکە یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، ئەمەریکا پشتیوانی خۆی بۆ پێشمەرگە و چاکسازی لە وەزارەتەکە دووپاتکردەوە ئه‌وه‌ی چاوه‌روانین كه‌ له‌ بودجه‌ی گشتی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا به‌شی بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه‌م نه‌كرێته‌وه‌ و سه‌رۆك بایدن ره‌زامه‌ندی بدات له‌باره‌ی جێگیركردنی سیسته‌می به‌رگری له‌ كوردستان.