ئەمەریکا هۆشداریی لە سەرهەڵدانەوەی داعش دەدات؛ عێراقیش دەڵێت چیدیکە مەترسی نییە
K24 - هەولێر
رۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌باره‌ی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش نووسیویەتی: ناكۆكییه‌كی توند له‌نێوان ئیداره‌ی واشنتن و عێراقدا هه‌یه و هه‌ردوولا به ئاوازی جیاواز له‌باره‌ی مه‌ترسییه‌كانی داعش له ئایینده‌دا ده‌خوێنن.
حكوومه‌تی عێراق و ئیداره‌ی واشنتن له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌كانی تیرۆر له‌عێراق به ئاوازی جیاواز ده‌خوێنن. سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ واشنتن ڕایگه‌یاندبوو، "چیتر داعش نابێته‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر عێراق"، بەڵام ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی عێراق له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سەرۆکی ئەمەریکاوە ڕه‌ت ده‌كرێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی پۆلیتیكۆی ئه‌مه‌ریكی له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، عێراق پێیوایه داعش كۆتایی هاتووه، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ بۆچوونی ئه‌مه‌ریكا ته‌واو ناكۆكه. ڕوونیشی کردووەتەوە، سه‌ردانه‌كه‌ی سوودانی په‌یامێكی بنه‌ڕه‌تی دایه واشنتن كه‌وا چیتر داعش نابێته‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق وه‌ك چۆن له ڕابردوودا به‌شێكی عێراقی داگیر کردبوو، به‌جۆرێك ئێستا زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانیان له چیا و ئه‌شكه‌وت و بیابانهكاندان و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌دوایانه‌وه‌ن و له‌ناویان ده‌به‌ن، هه‌ر ئه‌م هه‌نگاوه‌ش وای كردووه به‌غدا بیر له هه‌ڵسه‌نگاندنی خشته‌ی كاتیی بۆ كۆتاییهێنان به ئه‌ركی هاوپه‌یمانی سه‌ربازیی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له وڵاته‌كه‌ی بكاته‌وه.
ڕۆژنامە ئه‌مه‌ریكییه‌كه ئەوەشی خستووەتە ڕوو، ئیداره‌ی بایدن له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نییه كه باس له نه‌مانی مه‌ترسییه‌كانی تیرۆر و داعش له عێراق ده‌كاته‌وه، به‌جۆرێك وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ش دووپاتی كردووه‌ته‌وه، داعش له ئه‌نجامی كاری پێكه‌وه‌یی هێزه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی شكستی پێ هێنراوه، به‌ڵام ئێستاش داعش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌قینه‌یه له عێراق و ناوچه‌كه‌دا.
دووپات له‌وه كراوه‌ته‌وه، هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كان بۆ توانای تیرۆر، ناكۆكیی له‌نێوان به‌غدا و واشنتن‌دا دروست كردووه، خواستی ئیداره‌ی بایدن له‌وه‌دایه، به مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی هاوكاره له ڕێگریی دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژموونی ئێران له ناوچه‌كه‌دا.
له كۆتایی ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه، كۆماری و دیموكراتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكاش له گه‌ڕانه‌وه‌ی داعش دوو دڵن، له‌و میانه‌دا دون بیكۆن، ئه‌ندامی كۆمارییه‌كان ده‌ڵێت، دڵخۆشن جارێكی دیكه داعش نه‌بێته‌وه هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر عێراق وه‌ك ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا ڕوویدا، به‌ڵام داعش تۆڕێكی فراوانی هه‌یه و له‌توانای دایه دووباره خۆی ڕێك بخاته‌وه.
هاوكات ئه‌ندرۆ كۆتی، به‌رپرسی پێشوو له هێزی ده‌ریاوانی ئه‌مه‌ریكی له ئیداره‌ی ترامپ ئاشكرای كردووه، داعش به‌شێوه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر خۆی له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كاندا ده‌گونجێنێت و خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه ده‌بات.