چین هۆتێله‌كانی له پێنج وڵاتی ئیسلامی قه‌ده‌غه كردووه
K24 – هه‌ولێر
پۆلیسی چین فه‌رمانی به هه‌ندێ له هۆتێله‌كانی ئه‌رزان نرخ له شاری گوانگژۆ داوه كه رێگه به مێوانداریكردن و مانه‌وه‌ی هاووڵاتیانی پێنج وڵاتی ئیسلامی نه‌ده‌ن، له كاتێكدا كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ری چین بێ ئاگایی خۆی له‌و بڕیاره راده‌گه‌یه‌نێت.
سێ هۆتیل له شاری گوانگژۆ كه مانه‌وه‌ی شه‌وانه هه‌ر ژوورێكیان به 23 دۆلاره، به ئاژانسی رۆیته‌رز رایانگه‌یاند له مانگی ئادار نووسراوێكی پۆلیسیان به‌ده‌ست گه‌یشتووه كه پێیان گوتراوه خۆیان له خه‌ڵكی وڵاتانی پاكستان، سوریا، عێراق، توركیا و ئه‌فغانستان به دوور بگرن.
كرێكارێكی هۆتێل به ته‌له‌فۆن به ئاژانسه‌كه رایگه‌یاند هۆكاری ئه‌وه بڕیاره نازانم و ناتوانین پابه‌ندیش نه‌بین.
نووسراوه‌كه‌ی پۆلیس ته‌نیا بۆ ئه‌و هۆتێلانه بووه كه نزمترین نرخیان هه‌یه.
هه‌ر پێنج وڵات له ماوه‌ی پینج ساڵی رابردوو شاهید زۆرترین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی بوونه، كه سوریا، عێراق و ئه‌فغانستان به وڵاتی شه‌ڕلێدراو ناسێندراون.
رۆژنامه‌ی مورنینگ پۆست له هۆنگ كۆنگ رایگه‌یاند رێوشوێنی ئه‌منی له گوانگژۆ گیراوه‌ته به‌ر، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی كۆڕبه‌ندێكی په‌ره‌پێدان كه بڕیاره له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ئاینده له‌م شاره به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها بڕیاریشه هه‌فته‌ی ئاینده كۆبوونه‌وه‌ی گروپی بیست له گوانگژۆ به‌ڕێوه بچێت.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین بێ ئاگایی خۆی له بوونی بڕیارێكی ئه‌وها ده‌ربڕی و رایگه‌یاند هه‌رگیز شتێكی ئه‌وهای نه‌بیستووه.