تەقەكەرەكەی مەڵبەندی یەكێتی لە سۆران دەستگیركرا
K24 - سۆران
بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سۆران ئاشكرای كرد، دوای كەمتر لە 12 كاتژمێر تەقەكردن لە بارەگای مەڵبەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سۆران، تەقەكەرەكە دەستگیركراوە و دانی بەتاوانەكەدا ناوە.
عەمید سەدیق عەلی بەڕێوەبەری گشتی ئاسایشی سۆران لە لێدوانێكی تایبەت بۆ كوردستان24 رایگەیاند: "كاتژمێر 8:40 شەوی رابردوو ئاگاداركراینەوە كە تەقە لە بارەگای مەڵبەندی 6 یەكێتی كراوە، بە چاودێری كارمەندانی ئاسایش و ھاوكاری خەڵك لە ماوەی كەمتر لە ماوەی 12 كاتژمێر توانیمان تەقەكەرەكە دەستگیر بكەین و دانی بەتاوانەكەدا ناوە".
گوتیشی: "ئەو كەسە ناوی (ت.ئ) خەڵكی ناوچەی سۆرانە و پێشمەرگەیە لە یەكەی 70 ھێزی پێشمەرگە، تەقەكردنەكەش پەیوەندی بە كێشەی خۆیانەوە ھەیە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە ئەوان سوپاسی ھاوكاری خەڵك دەكەن بۆ ھاوكاریكردنی ئاسایش، چونكە ئەو جۆرە كردەوانە دەبنە ھۆی دووبەرەكی و ئاژاوە نانەوە و تاوانباركردنی لایەنە سیاسییەكان.