ئێران: هیچ وادەیەک بۆ بەڕێوەچوونی گەڕێکی دیکەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دیاریی نەکراوە
ناوەندی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئێران، ئەو هەواڵانەی رەتکردەوە کە باس لە دوورخستنەوە یان دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمان، لە تیمی دانوستانکاری وڵاتەکە دەکەن.
هەینی 24ـی نیسانی 2026، ئیمان شەمسایی، سەرۆکی ناوەندی پەیوەندییەکانی پەرلەمانی ئێران، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی "ئیلنا" رایگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ خولێکی نوێی دانوستانەکان دیاری نەکراوە، بۆیە ئەو دەنگۆیانەی باس لە گۆڕانکاری لە تیمی دانوستانکار دەکەن بێ بنەمان".
شەمسایی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم دەنگۆیانە پێشتر لەلایەن میدیاکانی ئیسرائیلەوە بڵاوکراونەتەوە و ئامانج لێیان تەنها شێواندنی رای گشتییە، جەختیشی کردەوە، قالیباف بەردەوامە لە راپەڕاندنی تەواوی ئەرکە فەرمییەکانی خۆی.
ئەم روونکردنەوەیەی پەرلەمانی ئێران دوای ئەوە دێت، لە چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە گۆڕانکاری لە پێکهاتەی ئەو تیمەدا دەکرێت کە بەرپرسن لە دۆسێی دانوستانە نێودەوڵەتییەکانی ئێران لەگەڵ ئەمریکا، هاوکات یەکێک لەو لەسانەی کە دەنگۆی درووخستنەوەی لە تیمەکدا هەبوو محمەد باقر قالیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بوو.