شرۆڤەکاران: پێشبینییەکان زەنگی مەترسیدارن
دوای هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر لوبنان و ئێران، هه‌روه‌ها هێرشه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر هێزێكی حه‌شدی شه‌عبی له جورف ئەلسهخر له عێراق، پێشبینییه‌كان بۆ چه‌ند ڕۆژی داهاتوو هۆشداری له‌باره‌ی گرژتربوونی دۆخه‌كه ده‌ده‌ن.
شرۆڤهكارانیش پێیان وایه، له ڕۆژانی داهاتوودا بازنه‌ی گرژییه‌كان فراوانتر ده‌بێت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له لایه‌ن موقاوه‌مه‌ی ئیسلامییه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و عێراق له‌ڕێگه‌ی گرووپهكانییهوه په‌لكێشی ناو ئه‌و ململانێیه ده‌كرێت، كه له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت.
پێشبینییه‌كان بۆ لێكه‌وته‌كانی زنجیره هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ریه‌ك له عێراق، لوبنان و ئێران زه‌نگی مه‌ترسیدار لێ ده‌ده‌ن.
ئاماژه‌كان به ئاراسته‌ی فراوانبوونی جه‌نگی ئیسرائیلن، له‌گه‌ڵ ته‌واوی وڵاتانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی. كوژرانی سه‌ركرده‌كانی موقاوه‌مه له‌و هێرشانه‌دا، به‌دیاریكراویش ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسیی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له تاران، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه لایه‌نه‌كانی موقاوه‌مه‌ی تووڕه كردووه.
شرۆڤهكارانیش پێیان وایه، دوای ئه‌و زنجیره هێرشه، دۆخه‌كه بۆ سه‌رانسه‌ری ناوچه‌كه مه‌ترسیدار ده‌بێت و موقاوه‌مه‌ی عێراقیش ڕێگه‌ی گرووپهكانییهوه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و گرژیانه ده‌بێت.
سه‌رمه‌د به‌یاتی، شرۆڤه‌كاری سیاسیی بە کوردستان24ـی ڕایگەیاند، ئه‌وه زه‌نگێكی زۆر مه‌ترسیداره كه هه‌رسێ وڵاتی عێراق و ئێران و لوبنان له یه‌ك ڕۆژدا هێرشیان بکرێتە سەر، كه هه‌رسێكیان سه‌ر به به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ن، بۆیه‌ش ئه‌وه مه‌ترسیداره، چونكه له‌وانه‌یه ئێران له‌و سووكایه‌تییه بێده‌نگ نه‌بێت كه كه‌سێك به میوانداری له‌سه‌ر خاكه‌كه‌ی بكوژرێت. دواتر گرووپه‌كانی موقاوه‌مه‌ی عێراقیش هاوسۆزن له‌گه‌ڵ ته‌واوی هێزه‌كانی موقاوه‌مه له وڵاتانی ناوچه‌كه، بۆیه ئه‌گه‌ر ڕاشكاوانه بڵێم، ئه‌مه كێشه‌یه و دۆخه‌كه دوای ئه‌و هێرشانه له‌و وڵاتانه زۆر ئاڵۆز و مه‌ترسیدار ده‌بێت.
عه‌لی ناسر، شرۆڤه‌كاری عێراقیش پێشبینییه‌كانی بۆ لێكه‌وته‌كانی ئه‌و زنجیره هێرشه نیشان ده‌دات و به‌دووری نازانێت، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق له تۆڵه‌ی ئه‌و هێرشانه بكرێنه ئامانج، به‌دیاریكراویش باڵۆزخانه و بنكه سه‌ربازییه‌كان.
عه‌لی ناسر، شرۆڤه‌كاری سیاسی دەڵێت: "به‌ڕای من له ئه‌کامی ئه‌و گرژییانه له‌وانه‌یه باڵیۆزخانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق سه‌لامه‌ت نه‌بن"، هه‌موو ئاماژه‌كان پێمان ده‌ڵێن، كه "دۆخی چه‌ند ڕۆژی داهاتوو زۆر ئاڵۆز ده‌بێت و ئه‌نجامه‌كه ترسناكه و من پێموایه، جه‌نگی به وه‌كاله‌ت له هه‌موو كاتێك ڕوونتر ده‌بێته‌وه".
له‌ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌مدا زنجیره‌یه‌ك هێرش له‌لایه‌ن ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر بنكه و باره‌گا سه‌ربازییه‌كانی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی ئێران، عێراق و لوبنان کران، له‌كاتێكیشدا هه‌موو چاوه‌كان له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانی ئه‌و هێرشانه‌ن، شرۆڤه‌كاران پێیان وایه، چه‌ند ڕۆژی داهاتوو زۆر مه‌ترسیداره و پێده‌چێت دوای ئه‌و هێرشانه ململانێكانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر ئاستێكی زۆر فراوانتر خۆیان بنوێنن و عێراق به‌ته‌واوی په‌لكێشی ناو گرژییه‌كان ببێت.