بە بڕیاری سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی چیمەنی یاریگەی دهۆك دەگۆڕدرێت
بە بڕیاری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چیمەنی یاریگەی نێودەوڵەتیی یانەی دهۆك بۆ باشترین جۆر، دەگۆڕدرێت.
ئەمڕۆ شەممە، 21-09-2024، یانەی وەرزشی دهۆك لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، بە بڕیاری، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دوای یاریی کلاسیکۆی کوردستان لە نێوان دهۆك و هەولێر؛ چیمەنی یاریگەی یانەکە دەگۆڕدرێت.
یانەی دهۆك ئاماژەی بەوەش کردووە، لە کاتی وەستانی خولی ئەستێرەکانی عێراق و لە ماوەیەکی کورت، بە باشترین جۆری هۆڵەندی چیمەنی یاریگەی یانەی دهۆك دەگۆڕدرێت و دەبێتە دیاریی سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی پێش دەستپێکردنی پاڵەوانێتی یانەکانی کەنداو.
ئەمە لە کاتێکدایە دوێنێ هەیینی، 20-9-2024، سەرۆك وەزیران مەسرور بارزانی، ئامادەیی یاریی دەستپێکی خولی ئەستێرەکانی عێراق لە نێوان دهۆك و زەورا بوو.
دەقی بڵاوکراوەکەی یانەی وەرزشی دهۆك
لدویڤ راسپاردا سه‌رۆكێ حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ مه‌سرور بارزانی دێ فریزیێ یاریگه‌ها دهۆك پشتی یارییا كلاسیكویێ كوردستانێ دناڤبه‌را دهۆك و هه‌ولێر دا هێته گوهارتن ، د ده‌مێ راوه‌ستیانا خولێ دا و بكێمترین ده‌م دێ باشترین چیمه‌نی هوله‌ندی ل یاریگه‌ها دهۆك هێته دانان و بیته دیارییا سه‌رۆكێ حكومه‌تێ به‌ری ده‌ستپێكرنا قاره‌مانییا یانه‌یێن كه‌نداڤی ، هه‌رده‌م ههولیستێن بڤی ره‌نگێ ژ جه‌نابێ وی بۆ خه‌لكێ دهۆكێ دپێشبینی كرینه.