حكومەتی 15 ملیۆن دۆلاری بۆ گەڵف كێستۆن خەرج كرد
K24 - ههولێر:
كۆمپانیای گەڵف كیستۆن بڵاويكردەوە، حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕی 15 ملیۆن دۆلاری وەك شایستەی دارایی بۆ كۆمپانیاكەيان خەرج كرد.
كۆمپانیای گەڵف كیستۆنی بواری بەرھەم ھێنانی نەوت و گاز لەبەیاننامەكدا بلاویكردەوە ،دوای چاوەڕوانییەكەی زۆر حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕی 15 ملیۆن دۆلاری لەبەرامبەر بەرھەمھێنان و فرۆشتنی نەوتی كێڵگەی شێخانی مانگی حوزەیران و تەممووزی رابردوو خەرج كرد.
كۆمپانیای گەڵف كیستۆن ئاماژەی بەوەشكرد، پێدانی ئەو پارەیە لەكاتێدایە تیمەكانمان لەمانگی حوزەیران و تەممووزی رابردوو لە كێڵگە نەوتی شێخان كاری بەرھەمھێنانی نەوتیان كردووە و ئێمەش تا ئێستا بەردەوام بووینە لەكارەكانمان.
ھەفتەی رابردوو كۆمپانیای گەڵف كیستۆن ھۆشداریدایە حكزومەتی ھەرێمی كوردستان و لەراپۆتیێكیشدا بلاویكردەوە كەماوەی زیاتر لە 3 مانگە ھیچ بڕە پارەیەكيان لەلایەن حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێنەدراوە.