یاریزانه كێشه له‌سه‌ره‌كه گه‌ڕایه‌وه كوردستان
له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی زاخۆ نزیك بۆته‌وه
هۆزان ئازاد، به‌رگریكاری كوردی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق و یانه‌ی زێره‌ڤانی، له په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی زاخۆ بۆ خولی نایابی عێراق نزیك بۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، هۆزان ئه‌مڕۆ به‌شداری مه‌شقه‌كانی یانه‌ی زاخۆی كردووه و له ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێری داهاتووش به فه‌رمی واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی زاخۆ ده‌كات.
هۆزان پێشتر له خولی نایابی عێراق یاری بۆ یانه‌ی سلێمانی كردووه، نازناوی خولی نایابی كوردستانیشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی بردۆته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی كێشه‌ی له‌گه‌ڵ زێره‌ڤانی بۆ دروست بوو، دواتر له‌سه‌ر لێدوانه‌كانی بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، یانه‌ی زێره‌ڤانی و فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستانیشی له‌خۆی توڕه كرد، به‌مه‌ش ئه‌و یاریزانه له ئێستادا به‌یه‌كجاری ده‌رگای خولی كوردستانی له‌سه‌ر قه‌ده‌خه كراوه و له یاریكردن سڕ كراوه.
هۆزان ئازادی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به‌شداریی له مۆندیالی لاوانی عێراق بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ له توركیا كردووه، له خولی پله‌سێی ئه‌ڵمانیاش یاری بۆ یانه‌ی (تۆش ئیپه‌تاڵ) كردووه.