مامۆستایانی ناڕازی سلێمانی ھەڕەشەی داخستنی یەكجاری دەرگای قوتابخانەكان دەكەن
گەر داواكانیان جێبەجێ نەكرێن كلیلی قوتابخانەكان رادەستی حكوومەت دەكەنەوە
K24 - سلێمانی
دواى دوو هەفتە بایکۆت کردنى خوێندن لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى، مامۆستایانى ناڕازی رایانگەیاند ئەگەر حکوومەت تاوەکو سەرەتای مانگی داھاتوو بەدەم داواکاریەکانیانەوە نەچێت ، ئامادەن کلیلى قوتابخانەکان بنێرنەوە بۆ وەزارەتی پەروەردە و دەست لە کار کێشانەوەى خۆیان پێشکەش بکەن.