گردبوونه‌وه له دژی ده‌ستگیركردنی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په
K24 - سلێمانی:
لە چوارچێوەى پرۆتستۆكردنی هه‌ڵمه‌تی دەستگیرکردنى هاوسه‌رۆك و پەرلەمانتارانى هەدەپە له‌لایه‌ن حكوومه‌تی توركیاوه، وێڕای ناڕه‌زایی ده‌ربڕینی لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان، له شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر به‌و ره‌فتاره‌ی حكوومه‌تی توركیا به‌ڕێوه‌چوو، پەرلەمانتاریکى کوردستان ده‌ڵێت، سیاسەتى زیندانى کردن بۆ گه‌لی کورد تازە نییە و دەبێت دووژمنانیش لەوە تێبگەن، دەنگى کورد بە زیندان کردن، كپ ناكرێت.
هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی حكوومه‌تی توركیا هه‌ر به ته‌نیا ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی له نێو گه‌لی كورد دروست نه‌كردووه، به‌ڵكو وڵاتانی بیانیش له‌م ره‌فتاره‌ی توركیا هاتوونه‌ته ده‌نگ ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد، له گردبوونه‌وه‌كه‌ی سلێمانیشدا نوێنەرى تاڤگەرى ئازادى لە باشوورى کوردستان رایگەیاند، ئیدانەى هەر هەڵسوکەوتنێکى نەشایاوى تورکیا دەکەین، كه به‌رامبه‌ر به‌گه‌لی كورد ده‌یكات.
دوای شكستپێهێنانی كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا، حكوومه‌تی توركیا هه‌م له نێو خۆی وڵات و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی، كه‌وتووته خۆی به ناوی كۆنتڕۆڵكردنی سه‌قامگیری و ئاسایشی وڵات، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی له ناوخۆیی و له ده‌وروبه‌ری توركیا ده‌گوزه‌رێ، چاره‌نووسی حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره و ئه‌و وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و كوێ ده‌بات.