دوایین زانیاری له بارهی سووتانی ئۆتۆمبێلی مامۆستایان له سلێمانی
بزانه ئهو دوو مامۆستایه كێ به بهرپرسیاری یهكهم دهزانن
K24 - سلێمانی:
لە کاتژمێر دووی شەوی رابردوو ئۆتۆمبیلی دوو مامۆستای ئەنجوومەنی دەستەی ناڕهزایی سووتێنران، مامۆستایانی ناڕازیش وێرای ئیدانەکردنی ئەو کارە، رایانگەیاند زیاتر بەردەوام دەبن لە سەر خۆپیشاندانەکانیان و ئەو کارە ساردييان ناکاتەوە لە داواکردنی مافەکانیان.
لێژنەی ئەمنی و ئاسایشی سلیمانیشیان بە بەرپرسیاری یەکەم زانی، لای خۆشیەوە لێژنەی ئەمنی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بۆ بەدوا دەچوونی رووداوەکە, دەستی بەلێکۆلینەوە کردووە.