داوا ده‌كرێت ڤیزا له نێوان ئێران و عێراق هه‌ڵبگیرێت
چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌غدان
K24 - هه‌ولێر:
باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاند، داوایان له حكوومه‌تی عێراق كردووه، پێدانی ڤیزا له‌سه‌ر هاووڵاتیيان هه‌ڵبگیرێت و هاووڵاتییان ئه‌و دوو وڵاته به‌بێ ڤیزا بتوانن هاتووچۆ بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی لێدوانێكی حه‌سه‌ن دهناییفهڕ، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا، له ئێستادا وڵاته‌كه‌ی چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌رپرسانی باڵای عێراق و ئاشكراشیكرد، چه‌ندجارێكه هه‌مان داوا له حكوومه‌ت به‌غدا دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
دهناییفهڕ، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای عێراق، به دواداچوون بۆ ئه‌و پرسه ده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی "ته‌سنیم"ی ئێرانی، بڵاویكردووه‌ته‌وه، حكوومه‌تی ئێران به‌دواداچوون بۆ پرسه‌كه ده‌كات و سووره له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه و هه‌وڵه‌كانی تارانیش به‌رده‌وامه.