بە ڤیدیۆ..گەڕەكێكی دیكەی مووسڵ لە دەستی داعش رزگاركرا

بۆ یەكەمجار ھێزەكانی عێراق بە شەو ھێرشیان كردە سەر داعش

K24 – مووسڵ

لە نوێترین پێشھاتەكانی شەڕی مووسڵ ھێزەكانی عێراق بە شەو ئۆپەراسیۆنیان دژی چەكدارانی داعش ئەنجامدا و لە لای راستی مووسڵەوە گەڕەكی موسەنایان كۆنترۆڵكردەوە.

سەباح نەعمان بە كوردستان24 گوت: "بۆ یەكەمجار ھێزەكانی دژە تیرۆ توانیان بە شەو ئۆپەراسیۆن بۆ باشووری مووسڵ ئەنجامبدەن، دوای ئەوەی توانیان لە رووباری خەوسەر بپەڕنەوە، پاش رووبەڕووبونەوەیەكی سەخت، گەڕەكی موسەنا بە تەواوی لە داعش پاككرایەوە".

سەربازێكی دژە تیرۆری عێراق دەڵێ: "دەیان تەرمی داعش لەسەر زەوی كەوتوون، بۆ بەرگریكردن داعش چەندین ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوی ئاراستەی ھێزەكانمان كرد، بەڵام نەیانتوانی ھێزەكانمان لە پێشڕەوی بوەستێنن و گەڕەكی موسەنا بە تەواوی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاركرا".