كۆمسيۆن 12 پۆستى بهڕێوبهرايهتييه گشتييهكانى بهسهر پێنج لايهنى سهرهكيدا دابهشكرد
فراكسيۆنهكانى ديكهى پهرلهمان ناڕازين و دوو ههفته مۆڵهتيان داوه بۆ بهدهمهوههاتنى داواكارييهكانيان
K24 – ههولێر:
سەرجەم فراکسیۆنەکانی ناو پەرلەمانی کوردستان، جگە لە پێنج فراکسیۆنە گەورەکە، ناڕازین لە بەرامبەر دابەشکردنی 12 پۆستی بەڕێوبەری گشتی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، بەسەر پێنج لایەنە سەرەکیەکە، ئەوان دەڵێن پێویستە کەمتر لە دوو ھەفتە پێنج لایەنەکە و کۆمسیۆن روونکردنەوەیان ھەبێت، زیاتر لەو وادەیە ھەڵوێستی دیکەیان دەبێت.
جگە لە فراکسیۆنەکانی پارتی، یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامی، لە پەرلەمانی کوردستان، سەرجەم فراکسیۆنی دیکەی ناو پەرلەمان ناڕازین لە بەرامبەر دابەشکردنی12 پۆستی بەڕێوبەری گشتی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردن و راپرسی ھەرێمی کوردستان، بەسەر پێنج لایەنە سەرەکیەکە.
لەو 12 بەڕێوبەرە گشتیە، پارتی چوار بەڕێوبەر و یەکێتی و گۆڕان ھەریەکە و 3 بەڕێوبەر و کۆمەڵ و یەکگرتووی ئیسلامیش ھەریەکە و بەڕێوبەرێکیان بەرکەوتووە، کوردستان 24 یش ناوی سەرجەم ئەو بەڕێوبەره گشتیانە ئاشکرا دەکات.
فراکسیۆنە ناڕازیەکان دوو ھەفتە مۆڵەتیان داوەتە کۆمسیۆن و پێنج لایەنە سەرەکیيەکە تاوەکو ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی دابەشکردنی ئەو 12 پۆستە بخەنەڕوو، زیاتر لەو وادەیە ھەڵوێستی دیکەیان دەبێت، بە گوێرەی زانیاریەکانیش چەند پۆستێکی دیکە بە پلەی بەڕێوبەر تاوەکو ئێستا لەناو کۆمسیۆندا ماون و لە ھەوڵدان بە گوێرەی کورسیيەکانیان لەناو پەرلەمان بەسەر لایەنەکانی دیکە دابەشبکرێن.