سەردار قادر پۆستەكەی جێھێشت

لە گۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ھۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی ئشكرا دەكات

K24 - سلێمانی

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەردار قادر لەبری پارێزگای سلێمانی دەست لەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستەكەی راگەیاند.

سەردار قادر لەو كۆنگرە رۆژنامەوانیەدا ھۆكاری دەست لەكاركێشانەوەی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە نەیانتوانیوە وەك ئیدارەی پارێزگای سلێمانی چەندین كار و داواكاری ھاووڵاتیان جێبەجێ بكەن.

سەردار قادر گوتی: "كە داھاتی ناوخۆ بە دروستی كەمینەیەكی لای من بێت و خەرجكردنی لای من نەبێت، كە نەتوانم شوێنی خوێندكاران چاك بكەین و شایستە داراییەكان بۆ مامۆستایان پەیدا بكەم، كە بەڵێندراوە لە دوای خۆپێشاندانەكان و شەقام و كارەبا چاك بكەین و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بكەین، من بۆ مێژووی سیاسی خۆم و بزووتنەوەكەم لەم دەقەیەوە من بڕیارمدا دەست لەكار بكێشمەوە، سبەی پڕۆسەی دەست لەكاركێشانەوەكەم دەگەیەنمە سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی پارێزگا".

دەقی نامەی دەست لەكاركێشانەوەی سەردار قادر
دەقی نامەی دەست لەكاركێشانەوەی سەردار قادر