یانەکانی دهۆک و گارە یەکدەگرن
K24- دهۆک
هه‌ردوو یانه‌ی دهۆك و گاره به‌منزیكانه به‌فه‌رمی یه‌كده‌گرن و به‌ناوی یانه‌ی دهۆكه‌وه به‌شداری خول و پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن.
شەوی شەممە سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌كانی دهۆك و گاره به په‌یامنێری كوردستان24ی راگه‌یاند، هه‌ردوو یانه بڕیاریانداوه یانه‌كانیان تێكه‌ڵ بكه‌ن و له‌ماوه‌ی داهاتوو به ناوی یانه‌ی دهۆكه‌وه به‌شداری خول و پاڵه‌وانییه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان24 به‌منزیكانه به‌فه‌رمی یه‌كگرتنی هه‌ردوو یانه راده‌گه‌یه‌نرێت بۆ ئه‌وه‌ی له وه‌رزی داهاتوو به ناوی یانه‌ی دهۆك به‌شداری چالاكیهكان بكه‌ن.
یانه‌ی دهۆك له ساڵی 1970 دامه‌رزراوه و یانه‌ی گاره‌ش له ساڵی 1995 و له وه‌رزی رابردووش هەردوو یانە به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كانیان له خولی نایابه‌وه بۆ خولی پله یه‌كه‌كانی كوردستان دابه‌زین.