مایە پووچ بوونی دامەزراوە داراییەكانی ئێران ناڕەزایی خەڵكی لێكەوتەوە
ئێران لە درێژەدان بە ناڕەزایەتییەكان نیگەرانە
K24 - تاران
مایە پووچ بوونی کۆمەڵێک دامەزراوەی دارایی لە ئێران ناڕەزایی زۆری خەڵک و چەندین خۆپێشاندانی لێ کەوتوتەوە، حکوومەتی ئێران نیگەرانە کە بە درێژ بوونەوەی ناڕزاییەکان، خەڵک متمانەیان بە بانکەکان نەمێنێ و پارەی خۆیان لە بانکەکان بکێشنەوە بەمەش قەیرانێکی گەورەی دارایی و ئابووری ئەم وڵاتە بگرێتەوە.