گەنجێك لەلایەن ئامۆزاكەی بە تاپڕ كوژرا

پۆلیس: دانی بە تاوانەكەداناوە

K24 - كەركووك

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك رایگەیاند، دوای كوژرانی گەنجێك لە سنووری دوبز لە لێكۆڵینەوەكان ئاشكرابوو كە ئەو گەنجە لەلایەن ئامۆزایەكی خۆی كوژراوە.

لە راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 نێردراوە تێیداھاتووە: "لە رۆژی 6 ئەم مانگە تەرمی گەنجێك بەناوی ( ا. م. ف) لە گەڕەكی راپەڕینی سنووری دوبز دۆزرایەوە، دوای رووداوەكە لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزا و ناحییەكانی كەركووك پێكھێنرا، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكاندا دەركەوت كە لەلایەن ئامۆزایەكی خۆی بەناوی (ع. ی. ف) بە چەكی تاپڕ كوژراوە و لەبەردەم دادوەر دانی بەتاوانەكەداناوە".

گەنجێك لەلایەن ئامۆزاكەی بە تاپڕ كوژرا
گەنجێك لەلایەن ئامۆزاكەی بە تاپڕ كوژرا
گەنجێك لەلایەن ئامۆزاكەی بە تاپڕ كوژرا