لە دھۆك گەنجێك بەشێوەی ھەرەمەكی تەقە لە خەڵك دەكات
گولـلەیەك لە خۆی دەدات
K24 - دھۆك
پەیامنێری كوردستان24 لە دھۆك رایگەیاند: "ئەمڕۆ گەنجێك لە گەڕەكی ماڵتای شاری دھۆك، دوای ئەوەی لە ماڵەكەیان لەگەڵ باوك و زڕ دایكی دەبێتە كێشەیان، لە ماڵەكەی دێتە دەرەوە و بە تفەنگەكەی بە شێوەی ھەڕەمەكی تەقە لە خەڵك دەكات، دواتریش پۆلیس دەگاتە شوێنەكە و تەقە لە پۆلیسیش دەكات، پاش ئەوە لەلایەن پۆلیس دەوری دەگیرێت گولـلەیەك لەخۆی دەدات".
گوتیشی: "دوای ئەوەی خۆی بریندار دەكات، گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك و ئێستا لەژێر چاودێریدایە".
دكتۆر عەبدوڵڵا ئیحسان، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی دھۆك، بە كوردستان24 گوت: "ئەو گەنجە گولـلەی لەخۆداوە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە و گولـلەكە بەر سكی كەوتووە، ئێستا نەشتەرگەری بۆ دەكرێت".