لە رووداوێكی ھاتووچۆدا چوار كەس گیانیان لەدەستدا

تووشی رووداوی ھاتووچۆ بوونە

K24 - رانیە

لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لەسەر رێگەی رانیە- دوكان، چوار ھاووڵاتی گیانیان لەدەستدا.

ئاراس ئەمین پەیامنێری كوردستان24 لە دەڤەری راپەڕین رایگەیاند: "لەسەر رێگەی رانیە - دوکان، رووداوێكی ھاتووچۆ روویدا و چوار كەس گیانیان لەدەستدا".

ھەرچەندە پێشتر لە چەند ماڵپەڕ و پەیجی كۆمەڵایەتی بڵاوكرایەوە كە ئەو چوار كەسە پێشمەرگەن، بەڵام سەرچاوەیەك لە پۆلیسی راپەڕین بۆ كوردستان24 رەتیدەكاتەوە ئەو كەسانە پێشمەرگەبن.

سەرچاوەكەی پۆلیسی راپەڕین بە كوردستان24 گوت: "شوفێرێکی تاکسی جۆری تۆیوتا لەگەڵ بارهەڵگڕێك لەسەر رێگەی نێوان دوکان - رانیە و نزیك گوندی شێخ مەنسوڕیان، بەیەکیانداداوە و لە ئەنجامدا چوار سەرنشینی تاکسیەکە سوتاون و گیانیان لەدەستداوە".

بە گوتەی سەریاوەكەی پۆلیسی راپەڕین: "قوربانییەكان منداڵێك و ئافرەتێك و دوو پیاوی دیكەن و تەرمەکانیان ڕەوانەی پزیشکی دادوەری سلێمانی کراون".

راشیگەیاند: "شوفێری بارهەڵگرەکە دەست گیر کراوە، لەئێستا تیمەکانی پۆلیس لە هەوڵی دۆزینەوەی کەسوکاری قوربانییەكاندایە"

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیەی كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلەی ھاووڵاتییەكانی تێدابووە، لەكاتی رووداوەكە ئاگری گرتووە".

ھ.م