گۆڕان له‌ باره‌ی به‌شداریكردن له‌ حكوومه‌ت به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌ش ده‌بێت

"پێویسته‌ گۆڕان وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌ بداته‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌نگیان پێداوه‌"

K24- هه‌ولێر:

پێشتر بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاندبوو کە زۆرینەی جڤاتی نیشتیمانی لەگەڵ بەشداریکردنی بزوتنەوەکەن لە حکومەتی داھاتودا ، بەڵام چەند ڕۆژێکە دەنگۆیەک لە نێو بزوتنەوەکەدا بڵاو بۆتەوە کە زۆرینەی جڤاتی گشتی  لەگەڵ ئەوەن گۆڕان بەشداری حکومەت نەکات , ئەندامێکی جڤاتی گشتی دەڵێت گۆڕان مەرجی خۆی ھەیە و ئەوەی دەوترێت بۆچونی تاکە کەسی ئەندامانی گۆڕانە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ یاسین ساڵح، كه‌ هاووڵاتیێكی شاری سلێمانییه‌ و‌ لە ھەڵبژاردنی ڕابردوودا دەنگی بە بزوتنەوەی گۆڕان داوە، چاوەڕێ دەکات گۆڕان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی جێبه‌جێ بكات كه‌ بە دەنگدەرانی داوە، ڕەخنەی ئەوەش دەگرێت، پێویستە گۆڕان بە بارێکدا خۆی یەکلایی بکاتەوە و وەڵامی ئەو دەنگدەرانە بداتەوە، کە لە ھەڵبژاردندا متمانەیان بە گۆڕان داوە.

له‌كاتێكدا پێشتر گۆڕان ڕایگەیاندبوو, لەگەڵ پارتی خاڵی ھاوبەشیان زۆرە و ڕەنگە بگەنە ڕێکەوتن، بەڵام ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ لە نێو خۆیاندا بەسەر دووبەرەدا دابەش بوون, بەرەیەک پێی باشە بەشداری بکەن و بەرەیەکيش به‌رهه‌ڵستی ئه‌و رایه‌ ده‌كه‌ن. له‌مباره‌شه‌وه‌ كوێستان محه‌مه‌د، ئەندامی جڤاتی گشتی گۆڕانيش له‌ لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24 ده‌ڵێت: دەڵێت گۆڕان مەرجی خۆی ھەیە و ئەوەی دەوترێت بۆچونی تاکە کەسی ئەندامانی گۆڕانە.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا پارتی ئەو قسەیەی گۆڕانی بەلاوە سەیرە، کە دەڵێت دەبێت کارنامەی حکومەت ببینێت و، عینایه‌ت نامیق، کارگێڕی لقی 4ی پارتی دەڵێت: کارنامەکەی پارتی ئاشکرایە و لە کاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا هه‌موو پلان و به‌رنامه‌كه‌ی بۆ حكوومه‌تی داهاتوو خستووه‌ته‌ روو و دەنگیشیان لەسەر ئه‌و كارنامه‌یه‌ بەدەست ھێناوە.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی کوردستان ٢٤, گۆڕان بەمەرجی پێدانی پۆستەکانی جێگری سەرۆکی ھەرێم و ھەردوو جێگری سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی پەرلەمان و یەک وەزارەتی سیادی و ٣ وەزارەتی خزمەتگوزاری و چەند دەستەیەک بەشداری حکومەت دەکات، کە ئەوپۆستانەش بەشێکیان ھەمان داواکاری یەکێتین بۆحکومەتی داھاتوو.

H.B