وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی كارمه‌نده خۆبه‌خشه‌كان ده‌كاته گرێبه‌ست
وه‌زیری ته‌ندرووستی بڕیاریداوه
K24- هه‌ولێر:
رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید، وه‌زیری ته‌ندرووستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریدا، ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندن به شێوه‌ی گرێبه‌ست به‌و كارمه‌ندانه بدرێت، كه له‌م ساڵانه‌ی رابردوودا خۆبه‌خشانه له بنكه ته‌ندرووستییه‌كان به‌گوێره‌ی رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌ت كاریان كردووه.
له نوسراوێكدا کە زانا مەلا خالید ئەندامی لیژنەی تەندروستی بۆ کوردستان٢٤ ناردوە، وەزیری تەندروستی بریاریداوە، بە دامەزراندنی خۆ بەخشەکانی کەرتی تەندروستی بە شێوەی گرێبەست.
زانا مه‌لا خالید گوتی: ئه‌وله‌ویاتی دامه‌زراندنی میلاكات بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندرووستی بۆ خۆبه‌خشه‌كانه و، وه‌زاره‌ت بڕیاریداوه، سه‌ره‌تا خۆبه‌خشه‌كان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست دابمه‌زرێنێت.
H.B
