ترەمپ تاوتوێی هێرشی سەربازیی بەرفراوان بۆ سەر ئێران دەکات
سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد، وڵاتەکەی سەرجەم ئامادەکارییە سەربازییەکانی بۆ هێرشکردنە سەر ئێران تەواو کردووە و لە لێواری دەرکردنی بڕیاری کۆتاییدایە بۆ دەستپێکردنەوەی هێرشە بەرفراوانەکان بە قەبارەیەکی گەورەتر لە جاران.
پێنجشەممە، 23ـی تەممووزی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بە پێگەی هەواڵیی (ئەکسیۆس)ـی راگەیاند: "بە جیددی بیر لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییە بەرفراوانەکان دەکەمەوە دژی ئێران، بە شێوازێک کە زۆر گەورەتر بێت لە هەموو ئەو هێرشانەی پێشتر ئەنجام دراون."
سەرۆکی ئەمریکا زانیاریی زیاتری خستەڕوو و گوتی: "لە لێواری دەرکردنی بڕیاری کۆتاییدام سەبارەت بەم هێرشە و، ئامادەکارییە سەربازییەکانمان بۆ ئەم مەبەستە بە تەواوی بەردەوامن."
جەختی لەوە کردەوە، نامەوێت ئیسرائیل بەشداریی جەنگ بێت لەگەڵ ئێران؛ بەڵام ئیسرائیل بەشدار بێت لێکەوتەی دەبێت.