شێوازی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم به‌م جۆره‌یه
به‌شێكی لایه‌نه‌كان بۆ به‌شداریكردن له حكوومه‌ت یه‌كلانه‌بوونه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
پارتی ئاشکرای دەکات, دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان, گفتوگۆ لەگەڵ ئەو لایەنانە دەستپێدەکات کە تا ئێستا دیار نیە بەشداری حکوومەت دەکەن یان نا, پەرلەمانتارێکی کۆمەڵی ئیسلامیش دەڵێت: لە لایەن پارتیەوە پەیوەندیان پێوە کراوە، بۆ ئەوەی گفتوگۆ بکەن بۆ بەشداری لە حکوومەت، دەشڵێت: پێمان باشە بەشداری بکەین.
له‌مباره‌یه‌وه موسلیم عەبدوڵا قەسری, پەرلەمانتارى كوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ده‌ڵێت: په‌یوه‌ندی له نێوان پارتی و كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هه‌بووه و گفتوگۆش له باره‌ی ئه‌وه‌وه كراوه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی دانوستانكاری پارتی سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌كات.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، كۆمه‌ڵ ده‌یه‌وێت خزمه‌ت بكات، چ له ناو حكوومه‌ت یانیش له ده‌ره‌وه و به‌ڵێنه‌كانیشمان ده‌به‌ینه سه‌ر.
له‌كاتێكدا گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکوومەت لە قۆناغی کۆتایدان و لایەنەكانى پێکهێنەری سەرەکیش بریتین لە پارتی، گۆڕان و یەکێتی. پارتی پێی باشە زۆربەی لایەنەکان بەشداری حکوومەت بکەن، لە بارەی کۆمەڵی ئیسلامیش زێدان برادۆستی، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی پارتی دەڵێت: دوای هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەگەڵ تەواوی لایەنەکانی دیکە دەسپێدەکەین.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پارتی رەتی دەکاتەوە کابینەی نۆییەم بنکە فراوان بێت. پێ باشە بەشێك لە لایەنە سیاسیەکان ئۆپۆزسیۆن بن. بەپێ زانیارییەکانی کوردستان 24، پارتی لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان و پێکهاتەکان حکوومەت پێکدەهێنێت.
H.B