ههولێر.. دیداری ئاشتهوایی سیاسی له ڕۆژئاوای كوردستان بهڕێوه چوو
دیدارێك بۆ چارەسەری كێشە سیاسییەكانی رۆژئاوا لە ھەولێر رێك خرا
K24 - ھەولێر
ھەوڵی چارەسەركردنی كێشە سیاسییەكانی رۆژئاوای كوردستان دەدرێت، بۆ ئەم مەبەستەش بزاڤی ئاشتیخوازی ناوخۆیی، لە شاری هەولێر دیدارێکی لە بارەی پڕۆژەی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان رێک خست.
دامەزرێنەر و سەرۆکی بزاڤی ئاشتیخواز دەڵێ "هیوادارین گۆڕانێکی ئەرێنی لە رەوشی سیاسیی رۆژئاوای کوردستان دروست ببێت، بە تایبەتی لە نزیکبوونەوەی نێوان تەڤدەم و ئەنەکەسە".
لەو دیدارەدا، كە بۆ چارەسەری كێشەی سیاسیی رۆژئاوای كوردستان لە ھەولێر بەڕێوە چوو، نزیكەی 70 كەس لە كەسایەتیی سیاسی، چالاك و رۆشنبیری ھەرچوار پارچەی كوردستان بەشداریان تێدا كردبوو. بڕیاریشە كۆمیتەیەك پێك بھێنرێت، بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەنێوان لایەنە ناكۆكەكاندا دەست پێ بكات.
ھ.م