"لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم رێككه‌وتوون"
مونا قه‌هوه‌چی: هه‌ر كاتێك لێژنه‌ی یاسایی راپۆرته‌كه‌ی به‌رز كرده‌وه فراكسیۆنه‌كان بانگهێشتی كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، رێككه‌وتن له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان كراوه.
به‌ڵام وه‌ك ئاماژه‌ی پێ دا، "هێشتا راپۆرتی تایبه‌ت به هه‌مواری پڕۆژه‌یاساكه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یاساییه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان نه‌كراوه".
سكتێری په‌رله‌مانی كوردستان گوتیشی: "هه‌ر كاتێك لێژنه‌ی یاسایی راپۆرتی تایبه‌ت به هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم پێشكه‌ش به سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان كرد، سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بانگهێشتنامه‌ی كۆبوونه‌وه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م فراكسیۆن و په‌رله‌مانتاران ده‌كات".
H.B