له توركیا به گرنگییه‌وه باس له سه‌ردانه‌كه‌ی چاوشئۆغلۆ بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت
رۆژهه‌ڵاتناسێك: له‌و باوه‌ڕه‌دام له داهاتوودا ئه‌ردوغانیش سه‌ردانێكی له‌م جۆره ئه‌نجام ده‌دات
K24- ئه‌نقه‌ره:
له‌گه‌ڵ سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا بۆ هه‌رێمی كوردستان پسپۆڕانی توركیا، كه گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا ده‌ده‌ن، ده‌ڵێن: سه‌ردانه‌كه‌ی چاوش‌ئۆغڵو، ده‌ستپێكێكی نوێ ده‌بێت له رووی بازرگانی و دیپلۆماسییه‌وه، به‌و پێیه‌ی په‌یوه‌ندی دێرین له نێوان هه‌ردوولادا هه‌یه.
تا دێت په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا به‌هێزتر ده‌بن، كه دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له ساڵی 2017 تاڕاده‌یه‌ك سستی به‌خۆیه‌وه بینیبوو، دوای تێپه‌ڕبوونی دوو ساڵ مه‌ولود چاوشئۆغلۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیكرد.
له‌كاتێكیشدا كه ته‌نیا 2 رۆژ ماوه سزا نوییه‌كانی سه‌ر ئێران له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بكه‌ونه بواری جێبه‌جێكردن و پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و سزایانه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئابووری توركیاش هه‌بێت، پسپۆڕان و شاره‌زایانی توركیا كه گرنگی به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ده‌ده‌ن، ئه‌و سه‌ردانه‌ی چاوشئۆغلۆ به گرنگ بۆ دۆخه‌ی ئێستای وڵاته‌كه‌یان ده‌زانن.
له‌مباره‌شه‌وه ئیمرا كه‌كیللی چالاكوانی رێكخراوی "رامانا"ی نزیك له حكوومه‌تی توركیا كه لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر ده‌كات، ده‌ڵێت: له بواره‌كانی ئابووری، سیاسی و بازرگانیدا قۆناغێكی نوێ له نێوان هه‌ردوو لا ده‌ستپێ ده‌كات و حكوومه‌تی نوێی هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری ئه‌رێنی بۆ توركیاش ده‌بێت.
كه‌كیللی جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "توركیاش ئه‌وه ده‌زانێت، كه ئیتر پێویستی به‌وه‌یه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باش بكات. ئه‌و سه‌ردانه‌ی چاوشئۆغلۆ بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كان گرنگه. له رۆژانی داهاتوودا هه‌ردوو لا گرنگی به لێكنزیكبوونه‌وه‌ی زیاتر له په‌یوه‌ندییه‌كانیان له بواره‌كانی ئابووری، سیاسی، بازرگانی نه‌وت و گازی سرووشتی ده‌ده‌ن. بێگومان هه‌ڵوێستی نێچیرڤان بارزانی بۆ گفتوگۆ كراوه و هه‌روه‌ها سیاسه‌تی مه‌سرور بارزانیش به‌رامبه‌ر به وڵاتانی بیانی و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كه‌ی كاریگه‌رییان له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره ده‌بێت".
كورشات ئاتلگان، سیاسه‌تمه‌دار و شاره‌زایێكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیش له‌و باوه‌ڕه‌دایه، هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره په‌یوه‌ندی له‌مێژینه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌ك هه‌یه و دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ش ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه نووسینگه‌ی پارته‌كانی هه‌رێم له ئه‌نقه‌ره بكرێنه‌وه.
ئاتلگان باسی ئه‌وه ده‌كات، "له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره له ئاستێكی زۆر باش‌دا بوون، ئه‌مڕۆش هه‌رچه‌ند نێوانی هه‌ردوو لا ناخۆشیش بێت، په‌یوه‌ندی نێوانیان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت. ئه‌م سه‌ردانه‌ی چاوشئۆغلۆ ده‌بێته سه‌ره‌تایێك و من له‌و باوه‌ڕه‌دام له داهاتوودا سه‌رۆك كۆماریش سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزیش بۆ كردنه‌وه‌ی ئۆفیسی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نقه‌ره هه‌یه".
له 9ی ته‌مموزی ساڵی 2018، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیری هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ی كرد، ئێستاش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا به فه‌رمی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد.
H.B