له سلێمانی ههڵمهتێك بۆ كهمكردنهوهی رووداوهكانی هاتوچۆ راگهیهندرا
ساڵی پار بۆ ھەر 36 کاتژمێرێک کەسێک گیانی لەدەست داوە
K24 – سلێمانی:
بەمەبەستی رێگرتن لە رووداوەکانی ھاتوچۆو بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری لای ھاووڵاتیان شۆفیران، بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی، تەندروستی و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە ھەماھەنگی کەرتی تایبەت ھەڵمەتی بەرگری لە رووداوی ھاتوچۆو فریاگوزاری سەرەتاییان راگەیاند.
زیادبوونی رووداوەکانی ھاتوچۆ لە پارێزگای سلێمانی بووەتە مەترسی و ھەڵوێستەکردن بە جۆرێک لە ئامارەکاندا ھاتووە، کە ساڵی پار بۆ ھەر 36 کاتژمێرێک کەسێک گیانی لەدەست داوە و بۆ ھەر 24 کاتژمێرێکیش 10 کەس برینداربون.
ھەر لە خەمی رێگرتن لەو روداوانەدا ھەڵمەتەکانی ھۆشیارکردنەوەی شۆفێران بەردەوامن لە رێگەی چالاکی جۆراوجۆر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ پارێزگای سلێمانی و کەرتی تەندرووستی و کەرتە تایبەتهکان.
بە گوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ 540 روداوی ھاتوچۆ تۆمارکراون، کە بە ھۆیەوە 75 کەس گیانیان لەدەست داوە ھاوکات 1459 کەسیش برینداربوون، بەڵام لە ساڵی 2018داو لە شەش مانگی یەکەم 93 کەس گیانی لەدەست داوە و 1555کەس بریندار بوون.