دۆخی ته‌ندروستیی دوو له برینداره‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی گوندی سپیندارێ خراپه
یه‌كیكیان له‌ژێر چاودێریی چڕی پزیشكی دایه و هێشتا مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ماوه
K24- دهۆك:
دۆخی ته‌ندروستیی دوو له برینداره‌كانی بۆردومانه‌كه‌ی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر گوندی سیپندارێی سه‌ر به قه‌زای ئامێدی خراپه و برینی یه‌كێكیان سه‌خته.
كه‌سوكاری قوربانیان داوا له په‌كه‌كه ده‌كه‌ن له ناوچه‌كانیان دوور بكه‌ونه‌وه، هاوكات داوا له په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراقیش ده‌كه‌ن، هه‌ڵوێست وه‌ربگرن و له ئاست بۆردومانكردنی ناوچه‌كانیان بێده‌نگ نه‌بن.
له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستیی یه‌كێك له برینداره‌كان، كه خاوه‌نی 10 منداڵه و له كاتی بۆردومانه‌كه‌دا به سه‌ختی بریندار بوو، عەبدوڵڵا ئیحسان، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك ده‌ڵێت: "دۆخی ته‌ندروستیی ئه‌و ناجێگیره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی ماوه".
هه‌فته‌ی رابردوو فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا ئۆتۆمبیلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یان له گوندی سپیندارێی سه‌ر به ناحیه‌ی چه‌مانكێ، له سنووری قه‌زای ئامێدی، به مووشه‌كێك كرده ئامانج، له ئه‌نجامدا 5 هاووڵاتیی سڤیل بریندار بوون، كه دووانیان برینه‌كه‌یان سه‌خته و یه‌كێكیان ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كراوه، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان تا ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئازادیی شاری دهۆك، بێ هۆشه و دۆخی ته‌ندروستی هه‌ستیاره.
H.B