پهرلهمانی عێراق دواواده بۆ پۆسته بهتاڵهكان دهداته لایهنه سیاسییهكان
400 پۆستی كورد له بهغدا به وهكالهت بهڕێوهدهبرێن
K24 - ههولێر:
بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستانەی لە کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن، پەرلەمانی عێراق کۆتايی مانگی 10ی ئەمساڵی وهك دوا واده داوەتە لایەنە سیاسیەکان تا کاندیدیان رادەستی پەرلەمان بکەن.
پەرلەمانتارێکيش ئاشکرای دەکات، بەشێك له لایەنەکان کاندیدیان ناردووە و شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەگەڵ بەغدا ئەم پۆستانە یەکلايیدەکەنەوە.
بەرپرسێکی گۆڕانیش ئاشکرای دەکات داوای بهشيك لهو پۆستانەیان کردووە، بەڵام سەرۆك وەزیرانی عێراق وەڵامی فەرمی نەداونەتەوە.
24ى 10ى 2019 دوا وادەی پەرلەمانى عيراقه بۆ لایەنە سیاسیيەکان تا کاندیدانیان بۆ ئەو پۆستانە بنێرن کە بە وەکالەت بەڕێوە دەبرێن كه بریکاری وەزیر و بەڕێوەبەری گشتی و چەندین پۆستی باڵان.
ئەو پۆستانە كه بە وەکالەت بەڕێوەدەبرێن نزیکەی 400 پۆستن و بەشێکیان بەر کورد دەکەون.
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات، شاندی هەولێر لەگەڵ بەغدا پڕکردنەوەی ئەو پۆستانە یەکلایيدەکاتەوە.
دەشڵێت بەپێ رێژەی کورسیيەکان پۆست دەدرێتە کورد لە بارەی دابەشکردنی پۆستەکانيش گوتی: "لە نێو لایەنە سیاسيیەکان گفتوگۆ دەستیپێکردووە".
لە حکوومەتی ئێستای عێراقی فیدراڵ، تەنها پارتی و یەکێتی بەشداری حکوومەتیان کردووە بەپێى بەشداریکردن بێت ئەو پۆستانە تەنها بۆ پارتی و یەکێتیيە.
بەرپرسێکی گۆڕان بۆ ئەم پۆستانە دەڵێت بزووتنەوەکەی داوایەکی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە، بەڵام وەڵامی عادل عهبدولمههدی ئەوەبووە کە گۆڕان بەشداری حکوومەتی نەکردووە بۆیه ئەم پۆستانە تهنها بەر پارتی و یەکێتی دەکەون.
ئ. م