هه‌رێمی كوردستان راپۆرتێكی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه
هیچ كه‌سێك به‌زۆر نه‌نێردراوه‌ته‌وه و700 هه‌زار ئاواره له كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن
K24- هه‌ولێر:
وێڕای ئه‌وه‌ی ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەکان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئه‌و راپۆرته‌ی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه كه باس له‌وه ده‌كات، گوایا هه‌رێمی كوردستان ئاواره‌كان به‌زۆر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه ناوچه‌كانیان، هاوكات خودی ئاواره‌كانیش ئه‌و راپۆرته ره‌تده‌كه‌نه‌وه و سوپاسی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوی بارزانیش ده‌كه‌ن، كه ماوه‌ی 5 ساڵه خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌ش ده‌كه‌ن و پارێزگاری له ئاسایشییان ده‌كه‌ن، دووپاتیش ده‌كه‌نه‌وه، تا ئێستا هیچ كه‌سێك پێیان نه‌گوتووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ناوچه‌كانتان.
به‌گوێره‌ی ئاماره‌كان، لە ماوه‌ی ٦ مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، نزیکەی ٧ ھەزار خێزان دوبارە گەڕاونەتەوە ناو کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان و وه‌ك خۆیان ئاماژه‌ی پێ ده‌ده‌ن، بەھۆی نەبونی ئەمنیەت و خزمەتگوزاری، نایانه‌وێ بگه‌ڕێنه‌وه ناوچەکانیان.
فاتیمە محه‌مه‌د ماوەی دوو ساڵە لە کەمپی حەسەن شامە و دەڵێت: "سوپاس بۆ ھەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازی بارزانی کە خزمەتمان دەکەن، من دوو ساڵە لێرەم، کەس زۆری لە ئێمە نەکردووە بگەڕێینەوە ناوچەکانمان، بگرە خزمەتیشمان دەکەن، ھەربۆیە کوردستان بە ماڵی خۆمان دەزانین".
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، "بەڕاستی زۆر ئاسوودەین، ھەموشتێکمان بۆ دابین دەکەن لە خواردن و خواردنەوە و ئەمنییەت، سوپاس بۆ ھەرێمی کوردستان، ئیدارەی کەمپەکان لە گەڵمان زۆر باشن.. بەڕاستی من دوو ساڵە لێرەم کەس پێی نەگوتووم بگەڕێمەوە موسڵ و ناشگەڕێمەوە، لەبەر ئەوەی ئاسایش نییە، خزمەتگوزاری نییە، بەلام لێرە ئاسودەین".
محه‌مه‌د جاسمیش كه گه‌نجێكی ئاواره‌یه، ده‌ڵێت: " گەڕانەوەمان ئارەزوو مەندانەییە، کەس زۆری لە ئێمە نەکردووە.. بەڕاستی دەزگای خێرخوازی بارزانی زۆر باشن لەگەڵ ئێمە, ٤ ساڵە لێرەین ھەموو شتێکیان بۆ دابین کردوین لە خێمە و خواردن و پێداویستی.. لەگەڵ ئەوەی کەس بە ئێمەی نەگوتووە بگەڕێنەوە، ڕۆژانە خزم و کەسوکارمان لە کەمپەکانی دیکەوە دێن بۆ ئێرە، ئەمشەو کەسوکاری من لە حەمام عەلییەوە ھاتوون، سوپاس بۆ ھەرێمی کوردستان".
بەگوێره‌ی ڕاپۆرتێکی ڕێخراوە نێودەوڵەتیه‌کان، دەزگا پەیوەندیدارەکانی ھەرێمی كوردستان ئاوارەکان ناچار ده‌كه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كانیان، بەڵام ئاوارەکان ئەمە ڕەت دەکەنەوە و سوپاسی ھەرێمی کوردستان دەکەن، کە تا ئێستاش بەردەوامە لە خزمەتکردنیان.
تا ئێستاش نزیکەی ٧٠٠ ھەزار ئاوارە لە کەمپەکانی ھەرێمی کوردستان نیشتەجێن و ڕۆژانەش نزیکەی ٢٠ خێزان دووبارە دەگەڕێنەوە ناو کەمپەکان، ئەمە جگە لەوەی کە ٤ ھەزار خێزان ناوی خۆیان لە ئیدارەی کەمپەکانی سنووری خازر تۆمار کردووە، کە نەگەڕێنەوە ناوچەکانیان و بە ھەمیشەیی لە ھەریمی کوردستان بمێننەوە.
H.B