12 ساڵ به‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی جیهانی دیموكراسیدا تێده‌په‌ڕێت

ھەرێمی کوردستان بەشێك لە بەھا دیارەکانی دیموکراسی چەسپاندووە

K24- سلێمانی:

بەمەبەستی ھاندان و پاراستنی بنەماکانی دیموکراسی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان لە ساڵی 2007 وە  15 ئەیلوولی وه‌ك رۆژی جیھانی دیموکراسی دیاریكرد. نووسەران و پسپۆرانیش سیستمی سیاسی و حوکمڕانی ھەرێمی کوردستان ناخەنە چوارچێوەی ئەو ولاتانەی نادیموکراسین، لە ھەمان کاتیشدا تیبينیان لەسەر شیوازی بەڕیوەبردن و سيستمى سياسى ھەرێمی کوردستان ھەیە.

رۆژی جیھانی دیموکراسی لە ھەرێمی کوردستان تەنیا لە ئاستی راگەیاندن قسەی لەسەر کراوه‌ و ھیچ دەزگا و ناوەندیکی حکوومی و ناحکومی قسەی لەبارەوە نەکردووه‌، تەنانەت رێکخراوە مەدەنیەکانیش ھیچ چالاکییان بۆ ھۆشیارکردنەوەی ھاولاتیان بە چەمك و مانای دیموکراسی ئەنجام نەداوه‌. بەشێك لەپسپۆرانی سیاسیش لە روانگەی پێوەرە جیھانیەکانه‌وه‌ بۆ شێوەی حوکمی دیموکراسی و سیستمی حوکمڕانی ھەریمی کوردستان قسەی جیاوازیان ھەیە.

دیموکراسی دەربڕینی ئازادانەی خواستی خەڵکە لە دیاریکردنی سیستەمی ئابووری، سیاسی، کۆمەڵایەتی و بەشداریکردنیان لە ھەموو جومگەکانی ژیان. ئەنوەر حوسێن، نووسەر و چاڵاکوانێکی سیاسی پێیوایە ھەرێمی کوردستان بەشێك لە بەھا دیارەکانی دیموکراسی چەسپاندووە، به‌ڵام بەدەر نیە لە نادیموکراسیش.

دەستەواژەی دیموکراسی بۆ وێناکردنی شێوازێکی بەڕیوەبردن بەکاردێت، کە تێیدا بڕیارەکان له‌ رێگه‌ی پرۆسەیەکی ھەڵبژاردنی بێگەرد دەرده‌كرێن.

H.B